2019-11-12   1752     
سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم ڕایگەیاند، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا سەرجەم ئاوارەکانی ناوچەکانی عێراق لەو کەمپانەی لێی نیشتەجێکراون دەنگ بدەن و پێویستناکات بگەڕێنەوە شارەکانی خۆیان بۆ دەنگدان.
ئاوێنه: جوان یونس رۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رایگەیاند، لەسەر داوای کورد کە لە دادگای فیدراڵی تانەمان لەسەر ماددەی ١٢ و ١٦ و ١٧ی یاسای هەڵبژاردنەکان دابوو بڕیاریدا، بەپێی بڕیارەکەش سەرجەم ئاوارەکانی شەنگال و شار و شارۆچکەکانی دیکەی عێراق کە لە شوێنی خۆیان نەماون دەتوانن لە و شوێن و کەمپانەی لێی نیشتەجێکراون بەشداری دەنگدان بکەن.
وتیشی، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەبێت جێبەجێ بکرێت و هیچ کەس و لایەنێکیش ناتوانێت تانەی لێبدات، کە ئەمڕۆ لە کۆی نۆ دادوەر هەشت دادوەر بڕیارەکەیان پەسەند کرد.ئاماژەی بەوەشکرد، کە لایەنە کوردیەکان پێشوازی لەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی دەکەن، کەلە بەرژەوەندی ئەوان یەکلایی کراوەتەوە.