ژن و مێردێک بە تاوانی دزیکردن دەستگیرکران
  2019-11-13       443       

دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی خەبات، بە بوونی تاوانێکی دزیکردن لە سنوری بنکەکەیان، پۆلیس دەستبەجێ دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانی ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکات و دەستگیریان بکات.

ئاوێنه‌: ماڵپەری فەرمی پۆلیسی هەولێر رایگەیاندوە..

“دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی خەبات، بە بوونی تاوانێکی دزیکردن لە سنوری بنکەکەیان، پۆلیس دەستبەجێ دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانی ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکات و دەستگیریان بکات.

لەمبارەیەوە (ڕائید/ فلاح کمال کریم) ئەفسەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی خەبات بە پۆلیسی هەولێری ڕاگەیاند کەوا ئاگادارکراینەوە بە بوونی ڕووداوێکی دزیکردن لە سنوری بنکەکەمان ئێمەش گەیشتینە شوێنی ڕووداو دەستکرا بە لێکۆڵینەوە، دوای لێکۆڵینەوەیەکی وورد و وەرگرتنی زانیاری توانیمان ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرابکەین و دەستگیریان بکەین.

تۆمەتباران بەناوی (ع.خ.ع)، تەمەن (۳۱)ساڵ، (چ.ف.ا)، تەمەن(۱۹) ساڵ، دوای دەستگیرکردنیان دانیاننا بەتاوانەکەیان کەوا هەڵسابوون بە دزینی بڕی (۳٤۰۰) سێ هەزار و چوارسەد دۆلاری ئەمریکی و (۲٫٤۰۰٫۰۰۰) دوو ملیۆن و چوارسەد هەزار دیناری عێراقی و (۱۳)مسقال زێر لە هاوسێی خۆیان لە ناحیەی ڕزگاری.

پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر کرا، بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەندکردنی هەردوو تۆمەتبار بە پێی ماددە(٤٤٤) لە ی.س.ع”.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×