خشتەی دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیەندرا
  2019-11-14       3075       

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی هەشتی سەرجەم ئەو وەزارەتانەی كە ماون و هەروەها  موچەی خانەنشینی راگەیاند.

ئاوێنە: بەپێی خشتەی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، رۆژی دوشەممە 18/11/2019 موچەی ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەكرێت.

هەروەها رۆژی سێشەممە 19/11/2019 موچەی وەزارەتی داد دابەشدەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، رۆژی چوارشەممە 20/11/2019 موچەی وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی ئەوقاف، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ھێزەكانی زێرەڤانی، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، هێزی بەرگریی فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی ھەرێم و پۆلیسی نەوت و گاز دابەش دەکرێت.

هەروەها رۆژی پێنجشەممە 21/11/2019 موچەی وەزارەتی شاره‌وانی‌، وەزارەتی كشتوكاڵ، وەزارەتی كاره‌با، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، دەستەی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ هه‌رێم، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ده‌زگای گشتی کاروباری مین دابەش دەکرێت.

رۆژی یەكشەممە 24/11/2019 موچەی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی رۆشنبیری، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەش دەکرێت.

رۆژی دوشەممە 25/11/2019 موچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

رۆژی سێشەممە 26/11/2019 موچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×