دواین زانیاریەکان لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق
  2019-11-14       649       

جارێكی تر خۆپیشاندانەكانی عێراق توندوتیژی تێكەوتەوە و هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران گازی فرمێسكڕێژیان بەكارهێنا و بەهۆیەوە دەیان كەس برینداربوون.

ئاوێنه‌: هاوكات سەدان مامۆستا و خوێندكاریش چوونە پاڵ خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدادی پایتەخت، لە گۆڕەپانی خەلانیش لە بەغداد ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا ڕوویدا و بەو هۆیەوە ٥٥ ئەفسەر و ئەندامی هێزە ئەمنییەكان برینداربوون.

لە پارێزگای زیقاریش لە ڕێی تەقەكردنەوە هێزە ئەمنییەكان هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانیان دا.

خوێندكارانی پارێزگای بەسرەش پشتگیرییان بۆ مانگرتنی گشتی ڕاگەیاند و خوێندكارانی كۆلێژ و پەیمانگا و خوێندنگاكانیش ڕوویان لە گۆڕەپانی بەحریە كرد، بە پێی ئامارێكیش لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە تا ئێستا زیاتر لە ٣٢٠ كەس كوژراون.

هاوكات ئەیاد عەلاوی سەرۆكی مینبەری عێراقی داوای كرد، ناسنامەی بكوژانی خۆپیشاندانەكانی عێراق ئاشكرا بكرێن و دووپاتی كردەوە كە تەقەكردن لە خۆپیشاندەران پێچەوانەی هۆشیاری گەلی عێراقە كە پێداگری دەكات لەسەر چاكسازیی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×