زستانى ئه‌مساڵ باشتر لە ساڵی رابردوو كارەبا دەدرێت به‌ هاڵاتیان
  2019-11-14       341       
وەزارەتی كارەبا ئاماژه‌ به‌ پێدانى بڕی زیاترى كاتژمێره‌كانى كاره‌با ده‌كات به‌ هاوڵاتییان له‌ وه‌رزى زستاندا  به‌راورد به‌ساڵى پار و به‌رپرسێكى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش زانیارى زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.

ئاوێنه‌: ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم   راگەیاند: ئێستا 20 كاتژمێر كارەبا رۆژانە دەدرێت بە هاوڵاتیان بۆ وەرزی زستانیش بە شێوەیەكی باشتر لە ساڵی پێشوو كارەبا دەدرێت.

وتیشى: لە ئێستادا دۆخی كارەبای هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی باشدایە و پێشتر لە دهۆك كێشەی كارەبا هەبوو، ئەویش چارە كراوە بە دابینكردنی ملیۆنێك و200هەزار لیتر گاز، لە ئێستادا و بە تایبەت لەم مانگەدا، رۆژانە 20 سەعات كارەبای نیشتیمانی بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت و تا بتوانین بەردەوام دەبین بەو شێوەیە".

ئه‌و به‌رپرسه‌ى كاره‌با ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد:بەهار و هاوینی ئەمساڵ دۆخی كارەبا لە پار باشتر بوو، كە بۆ زستانی ئەمساڵیش باشتر دەبێت و كارەبای زیاتر بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لە هەوڵەكان بەردەوام دەبین.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×