کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە سنوورەکانی پیرانشار کوژرا
  2019-11-14       397       
هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری پیرانشار تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەو هۆیەوە و کۆڵبەرێک کوژراوە.

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە١٤ی ١١ی ٢٠١٩، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری حاجی ئۆمەران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەهۆی تەقەی ئە هێزانە کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی (کامەران بەیانەک) کوڕی مستەفا کوژراوە، کامەران سەڵت بووە چەند ساڵ پێش باوکیشی لەدەست داوە.

 بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو، لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا، لانیکەم دوو کۆڵبەر لە سنورەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و سێ٣ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×