2019-11-19   550     
مه‌نسور مه‌رعید
پارێزگاری نه‌ینه‌وا ره‌تیكرده‌وه ده‌ستی له‌كار كێشابێته‌وه‌و بڕیاری لابردنه‌كه‌شی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌واوه به‌نایاسایی وه‌سفده‌كات.
ئاوێنه: ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا به‌ده‌نگدان، مه‌نسور مه‌رعید، پارێزگاری نه‌ینه‌وای له‌كاره‌كه‌ی دورخسته‌وه.
له‌كاردانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا، وته‌بێژێك به‌ناوی مه‌نسور مه‌رعید ڕایگه‌یاند، هه‌مو ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌ریكردون نایاسایین، چونكه له‌كۆتایی مانگی رابردودا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له‌روی شه‌رعییه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
راشیگه‌یاندووه، داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نه‌كردووه‌و ئه‌و نوسراوه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ی داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وادا بڕیاردرا كه له‌جێگه‌ی مه‌نسور مه‌رعید، سیروان رۆژبه‌یانی جێگری یه‌كه‌می پارێزگار كاروباره‌كانی پارێزگار به‌ڕێوه‌ببات تا ده‌ستنیشانكردنی پارێزگارێكی نوێ.