2019-11-19   545     
عادل عه‌بدولمه‌هه‌دی
عادل عه‌بدولمه‌هه‌دی ناوی ژماره‌یه‌ك وه‌زیری نوێ ده‌خاته به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق‌و وته‌بێژی حكومه‌تی-ش ده‌ڵێت، میكانیزمێكی نوێ بۆ دیاریكردنی پۆسته باڵاكانی حكومه‌تی عێراق دیاریده‌كرێت.
ئاوێنه: سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، عادل عەبدولمەھدی لیستێکی نوێ پێشکەش دەکات کە ناوی ژمارەیەک وەزیری لەخۆگرتوە بۆ وەزارەتە خزمەتگوزاری‌و ئابوری‌و ئەو وەزارەتانەی پەیوەستن بەدۆسیەی چاکسازیی‌و ئەنجامدانی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران لەسەر ئاستی بژێوی‌و خزمەتگوزاریی.
وتیشی، "به‌مه‌به‌ستی گۆڕانكارییه وه‌زارییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی چاكسازییدا، به‌منزیكانه سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌چێته پەرله‌مان‌و زۆربه‌ی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی به‌كه‌سانی بێلایه‌ن‌و ئه‌كادیمی ده‌گۆڕێت".
حەدیسی ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەماوەیەکی نزیکدا عەبدولمەھدی ناوی وەزیرەکان دەداتە پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەریان.
ناوبراو ده‌ڵێت، "سه‌رۆكوه‌زیران گۆڕانكاریی له‌زۆربه‌ی وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی ده‌كات‌و وه‌زیره نوێیه‌كانیش كه دایانده‌نێت به‌پێی پێوه‌رێكی جیاواز ده‌بێت‌و له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه دیاریكراوه".
وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق رونیده‌كاته‌وه كه به‌پێی پێوه‌ره نوێیه‌کەی عادل عەبدولمەهدی، وه‌زیره تازه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی فراكسیۆنه سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مان دادەنرێن.
سه‌عد حه‌دیسی ڕاشیگه‌یاندووه، میكانیزمێكی نوێ بۆ دیاریكردنی پۆسته باڵاكانی حكومه‌تی عێراق دیاریده‌كرێت، به‌جۆرێك به‌ته‌واوه‌تی "سیستمی پشكپشكێنه‌ی سیاسی" كۆتایی پێدێت.
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق راشیگه‌یاندووه، "عەبدولمەھدی داوا لەپەرلەمان دەکات ھاوکاری بکەن بۆ دانانی رێگەیەکی نوێ لەپڕۆسەی دانانی وەزیرەکان بەدور لەدابەشکاری سیاسی‌و نزیکیان لە لایەنە سیاسییەکانەوە وەک ئەوەی لەکابینەی حکومەتەکانی پێش‌و کراوە".