2019-02-05   3020     
مهلا بهختیارو سكرتێری پێشوی
سكرتێری تایبهتی مهلا بهختیار دهستلهكاردهكێشێتهوهو دهڵێت، "دوای گهڕانهوهم لهگهشتێك بۆ چارهسهری منداڵهكهم، بهتهلهفۆن ئاگاداركرامهوه كه بۆ یهك مانگ نهچمهسهر كارهكهمو مۆڵهتدراوم."
ئاوێنه: شادمان شههید حهمه ڕهش، سكرتێری تایبهتی مهلا بهختیار، نامهیهكی لهبارهی هۆكاری دهستلهكاركێشانهوهی بڵاوكردۆتهوهو لهبهشێكیدا هاتووه، "ئازیزان من لەمانگی ٢٠١٨/٧ سەفەرێکی کورتم بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجامدا بەمەبەستی چارەسەری تەندروستی تاقە منداڵەکەم، وێڕای ئەوەی زۆر دڵم لای کارەکەم بو بۆیە ھەر بەو ھۆیەوە ھەوڵمدا ئێجگار زو کارەکانم ئەنجامبدەمو لەماوەی ٧ ڕۆژدا بگەڕێمەوە کوردستان".
ناوبراو دهنوسێت،"پاش گەڕانەوەم پهیوەندییەکی تەلەفۆنیم پێوەکرا لەلایەن بەڕێوبەری نوسینگەوە ئاگادار کرام کە بۆ ماوەی یەک مانگ مۆڵەتم لەماڵەوە! لەڕاستیدا ئەمە بۆ من بابەتێکی سەیربو، بەڵام وەک ئیلتیزامێکی قانونیو ئەخلاقی بابەتەکەم وەرگرتو پابەندبوم پێوەی لەکاتێکدا ھیچ ھۆکارێکم بۆ ئەم بابەتە لەخۆمدا شکنەدەبردو ناشیبەم."
شادمان شههید حهمه ڕهش دهڵێت، "بەڵام لێرەولەوێ ورتە ورتو تۆمەتی لابەلام بەگوێ دەگەیشتەوە کۆی ئەم ڕوداوانە وای لێکردم من ھەنگاوی یەکەمی خۆم بنێم بەناردنی نامەیەکی ڕونو ئاشکرا بۆ بەڕێز مەلا بەختیار، چاوەڕوان بوم لانیکەم بەدەر لەھەر پلەو پۆستێک دۆستانە گفتوگۆیەک بکەین ئەگەر ھۆکارێک بۆ قەڵسبون ھەبێ لەخۆی ببیستمو وەڵامە دروستەکانیش لەزاری خۆمەوە ببیستێت نەوەک ھەر کەسەو بەمەرامێک بابەتەکان بگەیەنێت."
ئهوهشی نوسیوه، "بۆیە لێرەوە ئەم نامە کراوەیە دەنێرم بۆ ھەموان لەم ساتەوە ڕایدەگەیەنم لەپاش شەش مانگ چاوەڕوانیو بێدەنگی ھیچ بەرپرسیارێتیو پەیوەندیم بەنوسینگەی بەڕێزیانەوە نەماوە!".
دهقی نامهكهی سكرتێری مهلا بهختیار:
وەفا بۆ ١٥ ساڵ تەمەنم!!
ھەڤاڵان ئازیزان دۆستان
من وەک کوڕە شە ھیدێک بە پێویستم زانی ئەم ڕونکردنە وەیە بڵاو بکە مە وە
دوای سڵاو و خۆشەویستی بێپایانم بۆتان داوای لێبوردن دەکەم کە ماوەی چەند مانگێکە نەمتوانیوە وەک پێویست ھەواڵتان بپرسم و وەڵامی خۆشەویستی و وەفاتان بدەمەوە لە پەیوەندی کردنتاندا بەھۆی سەرقاڵی زۆرم لەم ماوەیەدا.
ئازیزان وەک زۆرێکتان دەزانن کە ماوەی سڵانێکی زۆر من وەک سکرتێری ھەڤاڵ مەلا بەختیار کارم کردوە و بە شانازییەوە خزمەتی یەکێتیی وڕێبازەکەی باوکمم کردوەو زۆر شتی باشی فێربوم.
من ئێجگار تەمەنم منداڵ بوو کە باوکم شەھید کرا بۆیە زۆر جار ھەستی باوکایەتیم لە ھەڤاڵ مەلا بەختیاردا بۆ خۆم بەدی کردوە !
ئازیزان من لە مانگی ٢٠١٨/٧ سە فەرێکی کورتم بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجامدا بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی تاقە منداڵەکەم کە لە پاش لە دەست دانی پێنج منداڵمی دیکەم بەدنیا ھاتوە بۆیە ئێجگار ناچاربوم وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و ئینسانی و باوکایەتی ئەو سەفەرە بکەم، وێڕای ئەوەی زۆر دڵم لای کارەکەم بوو بۆیە ھەر بەوھۆیەوە ھەوڵمدا ئێجگار زوو کارەکانم ئەنجام بدەم و لەماوەی ٧ ڕۆژدا بگەڕێمەوە کوردستان و بچمەوە سەر کارەکەم ئاخر من کار و ئەرکەکەمم زۆر خۆشدەویست دەنا ئاستەمە مرۆڤ بتوانێت ١٥ ساڵ بەردەوام بێت لە کارێکدا کە لانی کەم ڕۆژانە ١٢ کاتژمێر کاربکات.
بەڵام پاش گەڕانەوەم بەپیوەندییەکی تەلە فۆنیم پێوەکرا لەلایەن بەڕێوبەری نوسینگەوە ئاگادار کرام کە بۆ ماوەی یەک مانگ مۆڵەتم لەماڵەوە! لەڕاستیدا ئەمە بۆ من بابەتێکی سەیربو بەڵام وەک ئیلتیزامێکی قانونی و ئەخلاقی بابەتەکەم وەرگرت و پابەندبوم پێوەی لەکاتێکدا ھیچ ھۆکارێکم بۆ ئەم بابەتە لەخۆمدا شکنەدەبرد و ناشیبەم. بەڵام لێرەولەوێ ورتە ورتو تۆمەتی لابەلام بەگوێ دەگەیشتەوە کۆی ئەم ڕوداوانە وای لێکردم من ھەنگاوی یەکەمی خۆم بنێم بە ناردنی نامەیەکی ڕون و ئاشکرا بۆ بەڕێز مەلا بەختیار، چاوەڕوان بوم لانی کەم بەدەرلە ھەر پلە و پۆستێک دۆستانە گفتوگۆیەک بکەین ئە گەر ھۆکارێک بۆ قەڵس بون ھەبێ لە خۆی ببیستم و وەڵامە دروستەکانیش لە زاری خۆمەوە ببیستێت نەوەک ھەر کەسە و بە مەرامێک بابەتەکان بگەیەنێت.
بۆیە لێرەوەئەم نامە کراوەیە دەنێرم بۆ ھەموان لەم ساتەوە ڕایدەگەیەنم لەپاش شەش مانگ چاوەڕوانی و بێدەنگی ھیچ بەرپرسیارێتیو پەیوەندیم بەنوسینگەی بەڕێزیانەوە نەماوە!
من گە ورەترین و پیرۆزترین شتم بە خشیوە بەکوردستان بەیەکێتی و خۆم بە خاوەنی یەکێتیش دەزانم من لەھەر پێگەو مەکانێکدا بم ھەر خزمەتکاری
ڕێبازەکەی حەمە ڕەش و قوتابییەکی بەوەفای قوتابخانەکەی(مام)ی گەورمان دەبم.....
براتان // شادمان شەھید حەمە ڕەش یاڵانقۆزی