هۆشیار زێباری: سەركردە عێراقییەكان لەپێناو رازیكردنی ئێران لەپێشبركێدان
  2019-02-06       1127       

 

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت سەركردە عێراقییەكان لەپێناو رازیكردنی ئێران لەپێشبركێدان‌و لەدژی لێدوانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا هەڵوێست وەردەگرن.


ئاوێنە: هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی بارودۆخی ئێستای عێراق‌و هەڵوێستی بەشێك لەسەركردە عێراقییەكان لەبەرامبەر وتەیەكی دۆناڵد ترەمپ كە باس لەوە دەكات هێزێكی سەربازی ئەمریكی بۆ چاودێری كردنی ئێران لە عێراق دەهێڵنەوە لە تویتێكیدا رایدەگەیەنێت سەركردە عێراقییەكان لە پێشبركێدان بۆ ئەوەی لەبەرژەوەندی ئێران لەدژی لێدوانەكەی ترەمپ هەڵوێست وەربگرن.


لێدوانەكەی سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ هێشتنەوەی هێزێكی ئەمریكی لەعێراق كە ئەركی جموجۆڵ‌و چاودێریكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت، كاردانەوەی لای لایەنە شیعیەكان‌و هەندێك سەركردەی دیكەی عێراقی دروستكردوە بەوەی لەدژی هەر هەوڵێك دەوەستنەوە كە خاكی عێراق بەكار بهێنێت بۆ لێدان لەبەرژەوەندیی وڵاتانی دیكەی ناوچەكە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×