"جیاواز لەساڵانی رابردو ئەمساڵ دەستبەسەر برێكی زۆری مادەی هۆشبەر گیراوە"
  2019-02-07       607       

بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی مادە هۆشبەرەكان سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، عەمید جەلال ئەمین بەگ رایدەگەیەنێت جیاواز لەساڵانی رابردو ئەمساڵ دەستبەسەر برێكی زۆری مادەی هۆشبەر گیراوە، پێشی وایە خاكی هەرێم بۆ گواستنەوەی مادەهۆشبەرەكان بەكار بهێنرێت.


ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" عەمید جەلال ئەمین بەگ، بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی مادە هۆشبەرەكان سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بەهۆی بازرگانیكردنیان بەمادەی هۆشبەر ژمارەیەك تۆمەتبار لەشاری سلێمانی دەستگیركراون، ئاشكراشیدەكات ئەمساڵ دەستیان بەسەر برێكی زۆری مادەی هۆشبەر گرتوە بەراورد بە ساڵانی رابردو.


باس لەوەش دەكات لەهەرێمی كوردستان ئەو رێژە زۆرەی بەكارهێنەری مادەی هۆشبەریان نیە، هەربۆیە پێی وایە بازرگانانی مادەهۆشبەرەكان دەیانەوێت مادەهۆشبەریییەكانیان لەرێگەی هەرێمەوە بگەیەننە وڵاتانی دیكە، ئاشكراشیدەكات زۆرترینی ئەو ماداە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گرتوە بریتین لە "شیشە، هێرۆین" ئەو وتی "وا لە بەكار هێنەرەكەی دەكات بۆ ماوەی شەش مانگ وەك كەسێكی بێئەقڵ بمێنێتەوە‌و هاندەریشی دەبێت بۆ ئەنجامدانی تاوان".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×