سەنتەری میترۆ: خۆپیشاندەرانی شیلادزێ‌ تاوانیان نەكردوە
  2019-02-07       666       

 

سەنتەری میترۆ  بۆ  داكۆكیكردن لەمافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت خۆپیشاندەرانی شیلادزێ‌ تاوانیان نەكردوە‌و رۆژنامەنوسەكانیش ئەركی خۆیان راپەراندوە لەكاتی روماڵكردنی خۆپیشاندانەكەدا‌و دەشڵێت "دەبێت هەموان ئازاد بكرێن".

ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لەمافی رۆژنامەنوسان داوا لەهێزە ئەمنییەكان دەكات سەرجەمی ئەو چالاكوان‌و رۆژنامەنوسانە ئازاد بكات كە لەدوای روداوەكەی شیلادزێ‌ دەستگیركراون، ئاماژەبەوەش دەكات ئەو چالاكوانانەی خۆپشاندانیان لەدژی بونی سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە تاوانیان نەكردوە.


لەبارەی رۆژنامەنوسە دەستگیركراوەكانیەوە رایدەگەیەنێت ئەو رۆژنامەنوسانە روماڵی چالاكییەكەیان كردوە‌و بە ئەركی پیشەیی خۆیان هەستاون‌و پێویستە ئازاد بكرێن، دەشڵێت "ژمارەیەكی زۆر رۆژنامەنوس‌و چالاكوانی مەدەنی تا ئێستا لەزیندان ماونەتەوە.


ئاشكراشیدەكات لەنێو زیندانی چاكسازی گەورانی دهۆك بەشێك لە دەستگیركراوەكان تۆمەتی گەورەیان خراوەتە پاڵ تا ئاستی لەسێدارەدانیان، باس لەوەش دەكات هەندێك لەزیندانیكراوەكان مامەڵەی خراپیان لەگەڵ دەكرێت‌و لەكاتی لێكۆڵینەوەدا زەبروزەنگیان لەدژ بەكار دەهێنرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×