ئاسایشی سلێمانی بەتۆمەتی بەكار هێنانی مادەی هۆشبەر 2 كەس دەستگیر دەكات
  2019-02-07       714       

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەتۆمەتی بەكار هێنانی مادەی هۆشبەر 2 كەس دەستگیر دەكات، ئاشكراشیدەكات لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2 بە 8 مانگ بەندكردن‌و غەرامەكردنی 450 هەزار دیناری عێراقی سزا دراون.


ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" بەشی راگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی راگەیەنراوێكی لەسەر دەستگیركردنی 2 بەكارهێنەری مادەی هۆشبەر بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " هێزەكانمان توانیان لەڕۆژی 11/7/ 2018و ڕۆژی 19/9/2018 بە بڕیاری دادوەر، لەپارێزگای سلێمانی 2  كەس دەستگیربكەن، بەپێی ماددەی  14 مخدرات  لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی /2، ڕۆژی6 /2/2019 سزادران".


ئاسایشی سلێمانی ناسنامەی سزادراوەكان بەم جۆرە ئاشكرا دەكات: لە "ك ، ب ، ع" لەدایكبوی ساڵی  1998  ڕەگەزی  نێر،  "ك ، أ، م" لەدایكبوی ساڵی 1982  ڕەگەزی  نێر، پیشەیان كاسب بوە و لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2  سزادراون بۆ ماوەی 8 مانگ و هەریەكەیان بەبری 450 هەزار دیناری عێراقی غەرامەكراون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×