بەهۆی زۆر بونی ئاوەوە دەستکراوە بە بەردانەوەی ئاوی دەربەندیخان
قایمامیەتی قەزای کەلاریش هۆشداری ده‌داته ئه‌وانه‌ی كه له‌نزیكى روباره‌كه خه‌ریكى
ئاژه‌ڵدارى و كشتوكاڵ و هه‌ر كارێكى دیكه‌ن، خۆیان له روباره‌كه به دوربگرن.
ئاوێنە: ئەمڕۆ (پێنجشەممە)، قایمقامیه‌تى قەزای کەلار لەڕاگەیەنراوێکدا ئاگادارى هاوڵاتیانى سنورى شارى كه‌لار-ی كرده‌وه‌و
رایگه‌یاند"به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان دو هێنده‌ى پێشوترى ڕێژه‌ى به‌ردانه‌وه‌ى ئاو
زیاتر ده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داواتان لێده‌كه‌ین به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له نزیكى
روباره‌كه خه‌ریكى ئاژه‌ڵدارى و كشتوكاڵ و هه‌ر كارێكى دیكه‌ن له سنورى باوه‌نور
بۆ خواروى شێخ له‌نگه‌ر خۆتان له روباره‌كه به دوربن بگرن چونكه ئاوه‌كه زیاتر
ده‌بێت و ئێواره‌ى ئه‌مرۆ زیادبونه‌كه ده‌گاته ناوچه‌كه."
لەڕاگەیەنراوەکەی قایمقامیەتدا ئەوەش هاتوە، بەوتەی ره‌حمان
خانى به‌رێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان،
به‌هۆى زۆربونى ئاو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ى شوبات، ده‌ستیان كردوه به به‌ردانه‌وه‌ى
ئاوى به‌نداوه‌كه و سبه‌ینێش ڕیژه‌كه زیاتر
ده‌كه‌ن بۆ 500 مه‌تر سێجا له چركه‌یه‌كه‌دا.
ڕونیشیکردوەتەوە، به‌ردانه‌وه‌ى ئاوه‌كه دو هێنده‌ى پێشوتر
زیاتر ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته هاوڵاتیان و به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى
نزیكن له ڕوبارى سیروان ئاگاداربن و توشى گرفت نه‌بن.