كارمه‌ندانی سه‌ر به ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
عێراق، به بڕیاری حكومه‌تی ناوه‌ندی له گومركه‌كانی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان
كشانه‌وه، وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ لابردنی ئه‌و خاڵه گومركییانه به‌پێی رێككه‌وتنی
به‌غداو هه‌ولێر.
ئاوێنه: لیژنه‌ی كاروباری ئابوری له‌عێراق، ناوه‌ڕاستی كانونی
دوه‌می ئه‌مساڵ بڕیاریدا به هه‌ڵگرتنی گومركه‌كانی كه‌ركوك و موسڵ له‌گه‌ڵ هه‌رێم،
به ئامانجی هاندان و به‌ره‌وپێشبردنی بازرگانی ناوخۆیی، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك
له‌مه‌وبه‌ر دانران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له كه‌ركوك بۆ (كه‌ركوك ناو)ی ئاشكرایكرد
ته‌واوی كارمه‌ندانی مه‌ده‌نی و ئه‌منی له‌خاڵه گومركییه‌كانی باكور و خۆرهه‌ڵاتی
پارێزگاكه كشاونه‌ته‌وه.
وتیشی“كشانه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌دایه
له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه كه بڕیاردراوه گومرك ته‌نیا له ده‌روازه سنوریه‌كاندا
هه‌بێت نه‌ك نێوانی پارێزگاكان”.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه “هه‌ڵگرتن و لابردنی ته‌واوه‌تی
گومركه‌كان دو هه‌فته‌ی ده‌وێت”.
خاڵه گومركییه‌كانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی
كوردستان، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه پێویسته له شوباتی ئه‌مساڵدا به یه‌كجاری هه‌ڵبگیرێن.
پێشتر په‌رله‌مانی عێراق، چوارشه‌ممه 21ی تشرینی دوه‌می
2018، بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی له سه‌رده‌می حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ردا
به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ركراون، له نێویاندا دانانی چه‌ند خاڵێكی گومركی
له هه‌ردو پارێزگای كه‌ركوك و نه‌ینه‌واوه به‌ره‌و ڕوی هه‌رێمی كوردستان.
خاڵه گومركییه‌كان له ئه‌یلولی 2018 كرانه‌وه و به‌هۆی
دانانی باج له‌سه‌ر چه‌ندین شمه‌ك، ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وهو نرخی به‌شێك له پێداویستیه‌كانی
خه‌ڵك به‌رزبۆوه.