كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینێرجی رایگه‌یاند له مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئاستی
به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له سێ كێڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 141 هه‌زار به‌رمیل
نه‌وت بوه. کۆمپانیاى دی ئێن ئۆ-ی نه‌رویجی-ش ئاشكرایده‌كات كه له‌مساڵدا
20 بیری دیكه‌ی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان لێده‌دات.
ئاوێنه: كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینێرجی، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
بڵاویكرده‌وه كه لە کێڵگەی نەوتی تاوکێ لەماوەی مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ڕۆژانە
74 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمهاتوە و له كێڵگه‌ی نه‌وتی فیشخابور 54 هه‌زار به‌رمیل
نه‌وت و له كێڵگه‌ی ته‌قته‌قیش 13 هه‌زارو 750 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مهێنراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه رۆژانه له‌و سێ كێڵگه‌یه بڕی زیاتر له 141 هه‌زار
به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
له‌لای خۆیشییه‌وه كۆمپانیای دی ئێن ئۆ-ی نه‌رویجی راپۆرتی
داهاتی ساڵی رابردو و پلانی ئه‌مساڵی خۆی بڵاوكردۆته‌وه‌و هێمای بۆ ئه‌وه كردوه
كه له‌ساڵی 2018دا داهاتی كۆمپانیاكه 829 ملیۆن دۆلار بوه‌و قازانجی له‌و ساڵه‌دا
354 ملیۆن دۆلار بوه كه ئەوەش بەرزترین ئاست و رێژەى داهاتە لە ماوەى 47 ساڵى رابردوى
کارکردنى کۆمپانیاکە.
هەر لەو راپۆرتەدا، کۆمپانیاكه ئاشکراى کردوە کە لە ساڵى
2019دا بڕیارە 20 بیرى دیکەى پشکنین و دەرهێنانى نەوت لە هەرێمى کوردستان لێبدات بەشێوەیەک؛
14 بیریان لە تاوکێ و چوار بیر لە فیشخابور و دو بیریش لە باشیک.
لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە کۆمپانیاکە رێککەوتنى بەکاربردنى
لە ساڵى 2018 بەرەوپێش بردوە بە بڕى 300 ملیۆن دۆلار بۆ گەشەپێدانى خێراى کێڵگەى نەوتیى
فیشخابور لە هەرێمى کوردستان و بەرنامەى گەڕان و هەڵکەندنى بەردەوام لە کێڵگەى تاوکێ.
ئاماژەى بەوەش کردوە چاوڕوان دەکرێت بەهۆى ئەو کارانەوە لە
ساڵى 2019دا رێککەوتنەکە و کارکردن لەو کێڵگە نەوتیانە زیاتریش بکرێن.
کۆمپانیاکە ئاماژەى بەوەکردوە دو بیرى نوێ (فیشخابور-9) و
(تاوکێ-52) کارەکانیان کۆتایى هاتوە و لەم مانگەدا نەوتیان لێ بەرهەمدێت.
هەروەک کۆمپانیاکە دواکەوتنى بە ئەنجامگەیاندنى بەشێک لەو
بیرانەى کارى تێدا دەکات بۆ بارانبارینى بەلێزمە و دۆخى کەشوهەواى ماوەى رابردو گەڕاندوەتەوە.