ئەمریکا: نابێت هەسەدە بكرێتە ئامانجی هیچ كردەیەكی سەربازی
  2019-02-08       1115       

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند؛ نابێت لەدوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا، هێزەكانی سوریا دیموكرات(هەسەدە) و یەكینەكانی پاراستنی گەل(یەپەگە) بكرێنە ئامانجی هیچ كردەیەكی سەربازی.

ئاوێنە: رۆبەرت پالادينۆ، جێگری وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا رایگەیاند "له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له‌ ئاستى جياوازدا زۆر قسه‌مان كردوه‌ و باسى ئه‌وه‌ كراوه‌، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانمان له‌ باكورى رۆژهه‌ڵاتى سوريا به‌ شێوه‌يه‌كى سەلامەت به‌ڕێوه‌بچێت و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان به‌دى بهێنرێت."

تیشی"بەڕونى رامانگه‌ياندوه‌، كه‌ هێزه‌كانى سورياى ديموكرات نابێت بكرێنه‌ ئامانجى هێرشى سه‌ربازى و بێگومان هێزه‌ كوردييه‌كانى ناو هه‌سه‌ده‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ نابێت بكرێنه‌ ئامانجى هيچ كرده‌يه‌كى سه‌ربازى"، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ یەكینەكانی پاراستنی گەل(یەپەگە) كە سەركردایەتی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×