یەكێتی كاندیدی پارێزگاری كەركوك یەكلادەكاتەوە
  2019-02-09       1110       
دیمەنێك لەكۆبونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی

كەمێك لەمەوبەر كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەشاری سلێمانی دەستی پێكردو بڕیارە لەكۆبونەوەكەدا كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك یەكلابكرێتەوە.

ئاوێنە: بەپێی میدیای رەسمی یەكێتی لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆیدا، مەكتەبی سیاسی یەكێتی پرسی كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تاوتوێ دەكات و كاندیدی یەكێتیش بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك یەكلادەكاتەوە.

هەروەك بڕیارە لەكۆبونەوەكەدا مەكتەبی سیاسی یەكێتی گفتوگۆ لەسەر رێككەوتنی نێوان حزبەكە و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوی هەرێم، بكات.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×