ئاوێنە دەقی رێككەوتنە سێ خاڵییەكەی یەكێتی و پارتی بڵاودەكاتەوە
  2019-02-09       3068       

ئاوێنە دەقی ئەو رێككەوتنە سێ خاڵییەی نێوان یەكێتی و پارتی بڵاودەكاتەوە كە رۆژی سێشەممەی رابردو لەكۆبونەوەی نێوان مەكتەبی سیاسی هەردولادا واژۆ كرا.
ئاوێنە: بەپێی رێككەوتنەكە كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە لیژنەی دیاریكراو بۆ نوسینی رێككەوتنی سیاسی دەستبەكار بێت و هەرچی زوتر پرۆژەكە ئامادەبكرێت و لەلایەن هەردو مەكتەبی سیاسییەوە بڕیاری لێ بدرێت و ئیمزابكرێت.
لەخاڵی دوەمیشدا كە تایبەتە بە كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان هاتوە"گەیشتینە ئەو بڕیارەی كە لە بەرواری 18/2/2019 كۆبونەوەی پەرلەمان ئەنجام بدرێت بەگوێرەی رێكارە یاساییەكان."
لەخاڵی سێیەمیشدا تایبەت بە هەوڵەكان بۆ چارەسەری كێشەكانی پارێزگای كەركوك هاتوە"كۆك بوین كە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە بەرواری 18/2/2019 كۆببێتەوە تا بە هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارتی و یەكێتی چارەسەر بۆ كێشەكانی ئەو پارێزگایە بدۆزرێتەوە."
ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوەوەو دوای كۆبونەكەوەش سەعدی پیرە، وتەبێژی حزبەكە رایگەیاند لەكۆبونەوەكەدا جەختیان لەسەر ئەو سێ خاڵە كردۆتەوە كە لەگەڵ پارتی لەسەریان رێككەوتون.
سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەشدا كە رەشنوسی وەرەقەی سیاسی یەكێتی و پارتی هێشتا تەواو نەبوەو لەهەوڵدان بۆ ئەوەی بە تەواوی بینوسنەوە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕو "لە یەک بۆ دو ڕۆژی داهاتودا وەرەقەی سیاسی پارتی و یەکێتی ئامادە دەبێت."
سەبارەت بە كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، باسی لەوە كرد كە لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی نێوان پارتی و یەكێتیدا بەهەڵە ئەوە هاتوە كە ئەنجومەنەكە لەهەولێر كۆدەبێتەوە، چونكە ئەوە لە رێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتیدا باس نەكراوە كە لەكوێ كۆببێتەوە.
وتیشی "ئیشی پارتی و یەکێتی نییە دەستنیشانی بکەن لە کوێ ئەنجومەنەکە کۆببێتەوە، ئەوە ئەرکی ئەنجومەنەکە خۆیەتی."
جەختیشیکردەوە "بێگومان پارێزگاری کەرکوک کورد دەبێت و لەناو کوردیشدا بۆ یەکێتیدا بێت".
هێمای بۆ ئەوەش كرد كە رۆژی 18ی ئەم مانگە پەرلەمان كۆدەبێتەوەو تێیدا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.  بەڵام وتی"هێشتا یەکلایی نەبوینەتەوە بۆ ئەوەی کێ بکەینە سەرۆکی پەرلەمان بەڵام ئەوە کارێکی قورس نییە".  

زۆرترین بینراو
هۆکاری خێرابڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان دۆزرایەوە
خالید ره‌نجده‌ر: نیگه‌رانین مامۆستا كرێكار ڕاده‌ستی‌ ئه‌رده‌ن یان عێراق یان ئه‌مریكا كرابێته‌وه‌
رێژه‌ی مردن، باش و خراپی سیستمی ته‌ندروستی ده‌ره‌خات
"حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌نیازه‌ له‌مه‌ودوا 45 - 50 ڕۆژ جارێك موچه‌ دابه‌شبكات"
په‌رله‌مانتارێك بۆ به‌شیر حه‌داد: بەرنوێژیکردنی کۆمەڵگه‌ بەو شێوەیەی جەنابت، لای خوا قبوڵ نییە
هه‌شت په‌رله‌مانتاری‌ كورد له‌به‌غدا هۆشداری‌ ده‌ده‌نه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌باره‌ی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌
وه‌زیری‌ ناوخۆ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌نیازی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران بێت
وەزارەتی تەندروستی: 8 توشبوی نوێی‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا له‌سلێمانی‌‌و دهۆك تۆماركرا
وه‌زیری‌ ناوخۆ: بڕیارماندا قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاتوچۆ تا 10 رۆژی‌ دیكه‌ درێژبكه‌ینه‌وه‌
وەزارەتی تەندروستی هەرێم دوو خزمەتگوزاری نوێی راگەیاند
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×