بۆ بەشداریكردن لەحكومەت توركمانەكان چاوەروانی پارتی دەكەن
  2019-02-09       830       

بۆ بەشداریكردن لەحكومەت توركمانەكان چاوەروانی پارتی دەكەن، لەمبارەیەوە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی چاكسازی توركمانی، مونا قەهوەچی بەپێویستی دەزانێت پۆستی جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ توركمانەكان بێت.


ئاوێنە: مونا قەهوەچی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی چاكسازی توركمان بە میدیای پارتی دیموركراتی راگەیاندوە هەرچوار لیستە توركمانەكەی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێكی كوردستان‌و شێواوی بەشداریكردنیان چاوەروانی شاندی پارتی دیموركاتی كوردستان دەكەن تا سەردانیان بكەن.


ئاماژەبەوەش دەكات پێدەچێت توركمانەكان سێ‌ كەس بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كاندید بكەن‌و یەكێك لەكاندیدەكانیش "مونا قەهوەچی" دەبێت.


لیست‌و قەوارە توركمانییەكان بەیەك پرۆژە لەگەڵ پارتی دیموركاتی كوردستان وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردن دەچێتە نێو گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەت، داواش دەكەن بەشداری راستەقینەی بریارە سیاسییەكان بن‌و پۆستی جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیش بە بەركەوتەی خۆیان دەزانن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×