"یەكێتی رزگار عەلی بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك كاندید دەكات"
  2019-02-09       1363       

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی پرسی دانانی پارێزگلرێكی كورد بۆ شاری كەركوك بە میدیای حزبەكەی راگەیاندوە یەكێتی رزگار عەلی بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركوك كاندید دەكات.


ئاوێنە: فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت حزبەكەی یەك كاندیدی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك دەبێت، باس لەوەش دەكات ئەو كەسەی كە كاندید دەكرێت بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دەبێت ئەندامی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بێت.


ئاشكراشیدەكات لەكاتی گفتوگۆكانیان بە پارتیان راگەیاندوە پۆستی پارێزگاری كەركوك دەبێت بۆ یەكێتی بێت‌و هەرخۆشیان كاندیدەكەیان دیاریی بكەن، باس لەوەش دەكات رزگار عەلی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی كاندیدە بۆ ئەو پۆستە‌و خالید شوانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیش كاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دادی عێراق. 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×