لە سنووری سلێمانی دابەشکردنی نەوت دەستیپێکرد
  2019-11-20       630       
ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی نەوتی سپی دابەشدەكرێت و بۆ هەر بەرمیلێكیش بڕی ٤٦ هەزار دینار وەردەگیرێت.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕایگەیاند ''ئەمڕۆ چوارشەممە، دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و شاەزوور و ناحیەی بازیان دەستیپێكردووە''.

شایەنی باسە لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ''دابەشكردنی نەوت لەو هاووڵاتیانەوە دەستپێدەكات، كە ساڵی ڕابردوو وەریان نەگرتوو و سەرەتاش بە كۆدی ۲۷۹ی دەدرێت''.

هاوکات بۆ هەر بەرمیلێك بڕی ٤٦ هەزار دینار لە ماڵان وەرگیراوە و نەوتەكەش لە ڕێگای كارتی زیرەكەوە بەسەریاندا دابەشكراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×