له‌ گه‌رمیان کوڕ و باوکێک گیانیان لەدەست دا
  2019-11-20       721       

پۆلیسی گەرمیان گیان لەدەستدانی هاوڵاتیەکی بەهۆی فیشەکەوە ڕاگەیاند، هێمای بۆئەوەشکردوە ''بەکاریگەری بوون به‌و ڕوداوە باوکی ئەو کەسەش گیانی لەدەستداوە''.

ئاوێنە، ئەیاد محەمەد، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لەزاری وتەبێژەکەی عه‌لی جه‌مال قه‌دووری ڕایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە لەگوندی گردەگۆزینە سەر بەقەزای کەلار تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی( ئەحمەد ڕەشید عەزیز ) لەدایکبووی 1997 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو".

 وتیشی: "بەوتەی کەسوکاری ناوبراو نەخۆشی دەرونی هه‌بوەو ئێوارەی ئەمڕۆ بەدەمانچە فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو گیانی لەدەستداوە"

هێمای بۆ ئەوەشکرد: "لەئێستادا دەمانچەکە لەبەردەستی پۆلیسدایە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە"

وتەبێژەکەی پۆلیسی گەرمیان ئاماژە بۆئەوەشکردوە: "بەهۆی کاریگەری ڕوداوەکە لەسەری باوکی بەناوی ئه‌و گه‌نجه‌ش كه‌ ناوی  ڕەشید عەزیز جمعە)یه‌ لەدایکبووی 1968 جەڵدە لێیداو گیانی لەدەستدا "

وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ "بەوتەی برایەکی ناوبراو نەخۆشی دڵی بوەو کەمئەندامە بەهۆی گیان لەدەستدانی کوڕەکەیەوە باری تەندروستی تێک چوە پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×