كچە خوێندكارێك گیانی لەدەستدا
  2019-11-20       875       
لەقەزای خەباتی هەولێر كچە خوێندكارێك لەكاتی دابەزین لەو پاسەی هاتووچۆی خوێندنگەی پێدەكات بەهۆی بێ ئاگایی شۆفێری پاسەكەیەوە كەوتوەتە ژێر تایەی پاسەكەو دەستبەجێی گیانی لەدەستداوە. 

ئاوێنه‌: موقەدەم فازل حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لەپەیجی فەیسبوكی خۆی بڵاویكردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای خەبات خوێندكارێكی كچ بەهۆی بێ ئاگایی و خەمساردی شۆفێرەكەیەوە كە هاتووچۆی خوێندنگەی پێدەكات كەوتە ژێر تایەكانی ئەو پاسەی كە لێی دابەزیوە.

دەشڵێت: بەهۆی رووداوەكەوە كچە خوێندكارەكە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×