ئەردۆغان سزای داودئۆغڵو دەدات
  2019-11-21       910       
گۆڤاری (فۆرن پۆلیسی) لە بارەی دامەزراوەی خوێندنی زانست و هونەر بە ناوی زانکۆی شەهیر هەندێک تۆمەتی بڵاوکردەوە کە ئەو دامەزراوە پەروەردەییە لەلایەن ئەحمەد داودئۆغڵوەوە دامەزراوە. 

ئاوێنه‌: بەپێی ڕاپۆرتەکانی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەمریکی باس لەوە کراوە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی پارتی ئاکەپە پلانی هەیە کە سزای ئەحمەد دادتئۆغڵوی ئەندامی پێشووی ئاکەپە بدات لەدوای ئەوەی لە ئاکەپە جیا بوویەوە و پلانی هەیە پارتێکی تازە دابمەزرێنێت. 

ئەردۆغان دەیەوێت سزای داودئۆغڵو بدات لە ڕێگای سەپاندنی سزا بەسەر زانکۆیەک کە داودئۆغڵو دایمەزراندووە. بەپێی بڕیارێک هەموو هەژمارە بانکیەکانی زانکۆکە وەستێنراوە و دەستی بەسەردا گیراوە. بەپێێ هەواڵەکانی عومەر فاروق ئەردۆغان لە پلانیدایە کە سزای هەموو ئەو کەسانە بدات کە لە ئاکەپە جیا بوونەتەوە بە دەستپێکردن لە زانکۆی شەهیرەوە.

لە تورکیا چاوەڕوان ناکرێت تا ساڵی ٢٠٢٣ دەنگدان بکرێت بەڵام بەهۆی پشێوەیەکانی ئەمدواییانە لە وڵاتەکە چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت. 

داودئۆغڵو لە چەند مانگی ڕابردوودا بە سەختی ڕەخنەی لە ئەردۆغان دەگرت کە ئەمەش پێشبینی دروستکردنی پارتێکی تازەی لێدەکرێت. هەڵکبانک لە توکیا پێشتر قایل بوو بەوەی بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بدات بە زانکۆکە لەبەرامبەر ڕەهنکردنی زانکۆکە لە لای ئەو بانکە کە نرخی زەوی ئەو زنکۆیە سێ هێندەی ئەو بڕە پارەیە دەهێنێت. 

بەڵام دواتر لە بڕیارێکی کتوپڕدا بانکەکە بریاریدا بەوەی هەموو یارمەتیەکانی بۆ ئەو زانکۆیە بوەستێنێت. هەروەها لەدوای ڕاگرتنی یارمەتیەکانی بانکەکە بۆ زانکۆکە ئەو زانکۆیە کەوتۆتە ژێر فشارێکی گەورەوە بۆ ئەوەی بتوانێت پێداویستی هەر ٧ هەزار قوتابیەکانی دابین بکات.

داودئۆغڵو لەکاتی سەرۆکایەتیدا و هەروەها لە کاتی وەزیریدا ئەو زانکۆیەی دروست کردووە هەروەها دەوترێت ئەو زانکۆیە یەکێکە لە سێ گرنگترین شت لەلای داودئۆغڵو ئەوانیش خێزانەکەی و وڵاتەکەی و پاشان ئەو زانکۆیە.

عومەر دێنچیر جێگری سەرۆکی زانکۆکە ڕایگەیاند کە پارەی ئاو و کارەبا و گازی زانکۆکە دابین ناکرێت و لەوانەی خوێند لەو زانکۆیە بوەستێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×