عەلی حەمە ساڵح لەبارەی بڕینی 150 هەزار دیناری دەرماڵەی مامۆستایان و هێزەكانی ناوخۆ رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
  2019-11-21       3751       

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی بڕینی 150 هەزار دیناری دەرماڵەی مامۆستایان و دەرماڵەكانی تری هێزەكانی ناوخۆ رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتوە" بەدواداچونی تەواومان كردووە هەم لە ئەنجومەنی وەزیران هەم لە وەزارەتی دارایی نە بڕیارێك هەیە نە كۆبونەوەیەك كراوە نە خاڵێك جێگیركراوە باس لە بڕینی هیچ جۆرە دەرماڵەیەك بكات".

ئاوێنه‌: دەقی رونكردنەوەكە:


مامۆستایانی بەڕێز، فەرمانبەران، هێزەكانی ناوخۆ
لەبارەی دەرماڵەوە.

لەم ڕۆژانەدا پرسیاری زۆر كراوە لەسەر بڕینی دەرماڵەی ١٥٠ هەزاری مامۆستایان و چەندین جۆری دیكەی دەرماڵە، تەنانەت باس لە دەرماڵەی خواردن و دەرماڵەی مەترسی هێزە ئەمنیەكانیش دەكرێت.

دڵنیابن وەك نوێنەرو پارێزەرتان جگە لەوەی بەرگری لەمافەكانتان دەكەین بەدواداچونی تەواومان كردووە هەم لە ئەنجومەنی وەزیران هەم لە وەزارەتی دارایی نە بڕیارێك هەیە نە كۆبونەوەیەك كراوە نە خاڵێك جێگیركراوە باس لە بڕینی هیچ جۆرە دەرماڵەیەك بكات.

ئەوەی هەیە تەنیا وتراوە دەرماڵە ڕێكبخرێتەوە، بەهیچ شێوەیەك نابێت ئەمە بۆ ١٥٠ هەزاری مامۆستا یان دەرماڵەیەكی یاسایی فەرمانبەربێت.
دڵنیابن لە كوێ بڕیارێك بە هاوكاری سەرجەم فراكسیۆنەكان بەرگری لێدەكەین، ڕێگا نادەین مافی مامۆستایان و فەرمانبەران پێشێلبكرێت.
ئەگە‌ر لە ئایندەش هەر بڕیارێك هەبوو، ڕاستیەكانتان وەك خۆی پێدەڵێین و بەرگری لە مافەكانتان دەكەین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×