وتەبێژی سەربازی عادل عەبدولمەهدی رەتیدەكاتەوە كەس لە خۆپیشاندانەكانی دوێنێی بەغدادا كوژرابێت
  2019-11-22       266       

لیوا عەبدولكەریم خەڵەف، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن دوێنێ پێنجشەممە لە ریزی خۆپیشاندەراندا لە بەغدا كوژراو و بریندار هەبوە.

ئاوێنە: لیوا عەبدولكەریم خەڵەف لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەو هەواڵە هەڵبەستراوانە راست نین كە لە لایەن هەندێك لە دەزگاكانەوە بڵاوكراونەتەوە گوایە قوربانی مرۆیی لە هەردو گۆڕەپانی تەحریر و خەلانی هەبوە.

بەپێی قسەی وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، دوێنێ لەو دو گۆڕەپانەی بەغدا هیچ بەركەوتنێك لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەراندا روینەداوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردبوەوە كە دوێنێ پێنجشەممە لەمیانی خۆپیشاندانەكاندا لەبەغدا حەوت كەس كوژراون و 78 كەسیش بریندار بون.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×