عه‌تا سه‌راوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی رایگه‌یاند؛ دوای ئه‌وه‌ی
به‌هۆی تێكچونی باری ته‌ندروستییه‌وه له‌مانگی ئه‌یلولی رابردو روی له‌ده‌ره‌وه‌ی
وڵات كردوه، لهپشكنینه پزیشكییه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه كه ژه‌هرخوارد كراوه، به‌ڵام
به قسه‌ی خۆی پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بۆ ماوه‌ی چوار مانگ ئێستا ته‌ندروستی باشه‌و
گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ئاوێنه: عه‌تا سه‌راوی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك
لهنوسینێكدا ئاشكرای كردوه" بەندە لەبەرواری ۲٥_۹_۲٠۱۸ لەگەرمەی بانگەشەی
هەڵبژارندا توشی حاڵەتێکی نەخوازراوی تەندروستی بوم و بەناچاری وڵاتم بەرەو دەرەوەی
وڵات بەجێهێشت. دوای پشکنینی پزیشکی دەرکەوت کە بەر هێرشێکی دەستێکی ڕەشی ترسنۆک کەوتوم
و ژەهرخوارد کراوم."
وتوشیه‌تی"دوای عیلاج وەرگرتنم و مانەوەم بۆ ماوەی چوار مانگ خۆشبەختانە
بەتەندروستییەکی باشەوە لە ۲٥_۱_۲٠۱۹ گەڕامەوە بۆ وڵات."
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌نوسینه‌كه‌یدا
په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ هیچ كه‌سێك رانه‌كێشاوه سه‌باره‌ت به ژه‌هرخواردكردنی و
سوپاسی هه‌مو ئه‌وانه‌شی كردوه كه له‌و دۆخه‌یدا هه‌واڵیان پرسیوه‌و هاوكاری
بون.
ده‌قی نوسینه‌كه...
هاوڕێ و هە ڤاڵان و دۆستانی خۆشەویست
بەندە لەبەرواری ۲٥_۹_۲٠۱۸ لەگەرمەی بانگەشەی
هەڵبژارندا توشی حاڵەتێکی نەخوازراوی تەندروستی بوم و بەناچاری وڵاتم بەرەو دەرەوەی
وڵات بەجێهێشت. دوای پشکنینی پزیشکی دەرکەوت کە بەر هێرشێکی دەستێکی ڕەشی ترسنۆک کەوتوم
و ژەهرخوارد کراوم. دوای عیلاج وەرگرتنم و مانەوەم بۆ ماوە ی چوار مانگ خۆشبەختانە
بەتەندروستییەکی باشەوە لە ۲٥_۱_۲٠۱۹ گەڕامەوە بۆ وڵات.
لێرەوە بەپێویستی ئەزانم زۆر زۆر سوپاسی برایانی بەڕێزم کاک بافڵ تاڵەبانی و کاک
قوبادتاڵەبانی بکەم کە ئاگادار‌و هەواڵپرسی بەردەوامم بون. زۆر سوپاسی برایانی زۆر
بەڕێزم کاک بەختیارو کاک دلێری سەید مەجیدو هاوڕێی خۆشەویستم کاک شێرکۆ میروەیس بکەم
کە زۆر ماندوبون پێمەوە بەتایبەت کاک دلێر. زۆر سوپاسی هاوڕێ بەئەمەک و دڵسۆزەکانم
لەئەنجومەنی ناوەندی ئەکەم کە زۆر زۆر پێمەوە هیلاک بون سوپاس بۆ هە مویان. زۆر
سوپاسی د. محه‌مه‌د سابیر و کاک بەکر فەتاح و کاک مه‌حمود سەنگاوی و کاک عەدنان و
د. ئارام و نوسینگە ی کاک بافل و کاک قوباد دەکەم. زۆر سوپاسی خزمانم لە بەریتانیا
ئەکەم بەڕاستی پێمەوە ماندبون. زۆر سوپاسی سەرجەم خزمانم لە شارەزورو گەرمیان ئەکەم
بەتایبەت کاک عەلی شەهید محەمەد کە هەمیشە لەگە ڵم بون لەڕۆژی گەڕانەوەم لە ۲٥_۱_۲٠۱۹ تا ئەمڕۆ.
زۆر
زۆر سوپاسی سەرجەم هە ڤاڵان و دۆستان و ئەو لایەنە سیاسییانەش ئەکەم کە سەردانیان
کردم بەڕاستی دڵخۆش و قەرزاریان کردم و دڵنیاشیان دەکەمەوە کە درێژەپێدەری ڕێبازی
شە هیدان و ڕێبەرم مام جەلال دەبم.
لەگەڵ سوپاس و ڕێزی دوبارەم
عەتا سەراوی
۱٠_۲_۲٠۱۹