مستەفا بالی، دوا هێرشی شەرڤانانی هەسەدە لەدژی داعش رادەگەیەنێت
  2019-02-10       1218       

 

وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات، مستەفا بالی دوا هێرشی شەرڤانانی هەسەدە لەدژی داعش رادەگەیەنێت، ئاشكراشیدەكات هێرشەكە لەدوێنێوە دەستیپێكردوە‌و زیاتر تیشك دەخاتە سەر گوندی "باغۆز" لەرۆژهەڵاتی سوریا.


ئاوێنە: مستەفا بالی، وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لەبارەی دواین ئۆپەراسیۆنی شەرڤانانی هەسەدە لەدژی داعش لەتویتێكدا رایدەگەیەنێت هەڵمەتەكەیان لەرۆژی شەممەی رابردوەوە دەستیپێكردوە، دەشڵێت "شەرە سەرەكیەكە ئەمشەو دەستیپێكرد بۆ لەناوبردنی چەكدارانی داعش".


هەڵمەتی شەرڤانان بۆ كۆتایهێنان بە چەكدارانی رێكخراوی داعش لەچوار چێوەی گەردەلولی جزیرە بەرێوە دەچێت، هەر دوێنێش هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لەچوار چێوەی هەڵمەتی گەردەلولی جزیرە توانی 12 ژن‌و منداڵ لەژێر دەستی چەكدارانی رێكخراوی داعش لەدێرەزور رزگار بكات، لەمەراسیمێكی بەرفراوانیشدا بە ئامادەبونی كەسوكاریان‌و شەرڤانانی یەكینەكانی بەرخودانی شەنگال‌و یەكینەكانی ژنانی شەنگال پێشوازیی لەرزگاربوەكان كرا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×