به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد و قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كان، بەرێوەبەری هاتوچۆی ناوشار ئاگاداری شۆفێران دەکات پارككردنی ئۆتۆمبێل له سایدی ده‌سته‌چه‌پی شه‌قامه خزمه‌تگوزاریه‌كانی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود قەدەغەیە.
ئاوێنە، قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی: به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ناوشار، مقه‌ده‌م فه‌خره‌دین ئه‌مین رایگه‌یاند؛ پلانی نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ناوشار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆدی شه‌قامه‌كان رێگری كردنه له وه‌ستان و پارك كردنی ئوتومبیل له شه‌قامه خزمه‌تگوزاریه‌كانی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود.
وتی؛ به‌هۆی پارككردنی ئوتومبێل لۆدێكی زۆری له شه‌قامه‌كان دروستكردوه، بۆیه له ئێستاوه ئاگاداریمان بڵاوكردۆته‌وه كه له به‌رواری 2.17 هه‌ر شوفێرێك ئوتومبیله‌كه‌ی پارك بكات به‌پێی یاسا پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ ده‌كرێت به‌ڵام پابه‌ندی یاسا نه‌بێت ئه‌وا ئوتومبێله‌كه‌ی ره‌وانه‌ی گه‌راجی ده‌ست به‌سه‌رداگرتن ده‌كرێت.
وتیشی؛ ئه‌و ئوتومبێلانه‌ی شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به‌كارده‌هێنن بۆ فرۆشتنی ماسی یاخود سه‌وزه ومیوه به‌هه‌مانشێوه رێگریان لێده‌كرێت و پێویسته شه‌قامه‌كه چۆڵ بكه‌ن.
ده‌رباره‌ی هێڵه‌كانی په‌ڕێنه‌وه و دانانی به‌ربه‌ست (محاجه‌ره) بۆ به‌شێك له شه‌قامه‌كان وتیشی؛ له‌ئێستادا سه‌رقاڵێ گفتوگۆ و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفتی په‌ڕینه‌وه‌ی هاوڵاتیان و دانانی به‌ربه‌ستین بۆ به‌شێك له‌شه‌قامه‌كان، بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌دا روداوی نه‌خوازراو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان روونه‌دات.
مقدم فه‌رخره‌دین ئه‌مین راشیگه‌یاند؛ له‌كاتی گۆڕینی پلانی ئاراسته‌ی شه‌قامه‌كان به‌هاوكاری هاوڵاتیانی شاری سلێمانی توانیویانه سه‌ركه‌وتووبن و داواشی كرد بۆ رێكخستنه‌وی ناوشار و كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بكه‌ن كه پلانه‌كانی له‌پێناو خزمه‌تی گشتییدایه.