بەهۆی دەستوەردانی سیاسییەوە توانا ئەمین کۆڕێکی خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە
  2019-11-29       2797       

بڕیار بوو ڕێکخراوی رووان بۆ زانست و پەروەردە و گەشەپێدان، هەفتەی داهاتوو میوانداریی نووسەر و وەرگێر (توانا ئەمین) بکات لە زانکۆی سەڵاحەدین بۆ کۆڕێکی ئەدەبیی بە هاوکاری ئەم زانکۆیە و دابینکردنی یەکێک لە هۆڵەکانی بەشی ئەندازیاری. بەڵام ڕاگرایەتی کۆلێژ بە باشیان زانیووە کۆڕەکە لە ڕێی ڕێکخراوی قوتابیانەوە بێت و ئەم ڕێکخراوەش کۆمەڵە مەرجێکی هەبوە،‏‎ بەڕێوبەری کۆڕەکانی توانا ئەمین دەڵێت "بەهۆی دەستوەردانی سیاسییەوە توانا ئەمین کۆڕەکەن خۆی هەڵوەشاندەوە".

 

ئاوێنە: ‏‎پشتیوان خالید، ‏‎بەڕێوبەری کۆڕەکانی توانا ئەمین لەرونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ ئاوێنە رەوانە کراوە، رایگەیاند "ئێمە پێشتر لەهەر یەکێک لە زانکۆ و شارەکانی سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجە و کۆیە و دەروازەی ڕاپەڕین کۆڕمان کردووە و هیچ دەست وەردانێکی سیاسیمان قبووڵ نەکردووە. ئێستاش هەڵوێست وەردەگرین و نامانەوێت کۆڕەکانی ئێمە مۆنۆپۆل بکرێت و لەبەرژەوەندی لایەنێک؛ ئاقارێکی سیاسی وەربگرێ. نامانەوێت لەژێر ئاڵای هیچ ڕێکخراوێکی سیاسی و حیزبیدا لە هیچ شارێکی کوردستان کۆڕ بکەین".

راشیگەیاندوە "لێرەوە بۆ هەمووان ڕایدەگەێنین؛ ئەم کۆڕەمان بە هۆکاری سیاسی هەڵوەشاندەوە و وەک نووسەر توانا ئەمین، ئامادەنین لەژێر هەیمەنەی هیچ حیزب و ڕێکخراو و کوتلە و شەخسێکی سیاسیدا مەراسیم و کۆڕ و کۆبوونەوە ئەدەبییەکانمان ساز بکەین".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×