نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا
  2019-12-02       2116       
قایمقامیەتی سلێمانی نرخی هەر ئەمپێرێكی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی یانزە (7بۆ 8) حەوت بۆ هەشت هەزار دینار دیاری دەکات، خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەكانیش لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی دوانزە گۆڕانگاری تێدا كرا.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی سلێمانی "نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی لە سنوری سلێمانی بۆ مانگی (11)تشرینی دووەم بە (38.75) دینار و حەوتسەد‌و پەنجا فلس دیاریكرا و موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (180) بۆ (205) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبا لە نێوان (7) هەزار بۆ (8) هەزار دینار دەبێت".

ئەوەشهاتووە "خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە لە مانگی (12) كانونی یەكەم، بەم جۆرە دەبێت: لە كاتژمێر (6:30) شەش‌و نیو بۆ (8)ی بەیانی و لە كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ بۆ (1)ی شەو  كاردەكەن, لە رۆژانی هەنیشدا ".

لە ڕێنمایی قایمقامیەت بۆ مۆلیدەکاندا هاتووە "بەیانیان ئیشی پێناكرێت و لە بەرامبەردا لە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆوە ئیش بە مۆلیدەكان دەكرێت، لەو كاتانەدا لەكاتی بڕینی كارەبای نیشتیمانیدا مۆلیدە ئەهلییەكان لە ماوەی (10) خولەكدا كاریان پێدەكرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×