2019-12-02   2440     
قادر حاجى عه‌لى، یەكێك لەدامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت ''هه‌رێمى كوردستان له‌م قۆناغه‌دا جگه له‌نوزه‌یه‌كى لاواز، (نا)و ده‌نگى ئۆپۆزسیۆنى تێدا نابیسترێت، ئۆپۆزسیۆنه ده‌نگ به‌رزه‌كه‌ى جاران به‌ده‌ستی خۆی ئینتحارى سیاسى كرد‌و، كۆتایى به قۆناغێكى گرنگ له‌چاوه‌ڕانیى دونیایه‌كى باشتر هێنا''.
ئاوێنه: قادر حاجى عه‌لى، قادری حاجی عەلی یەكێك لەدامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان له وتارێکدا ده‌ڵێت ''زۆربه‌ى حزبه‌كان موڵكى خێزان‌و بنه‌ماڵه‌ى سه‌ركرده‌كانن، بوونه‌ته كۆمپانیاى زه‌به‌لاح‌و ده‌ستكه‌وتى گه‌وره بۆ خاوه‌نه‌كانیان وه‌ده‌ست ده‌خه‌ن، له‌شكرێك ده‌ستسپى‌و بێبه‌هره‌ش، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ خه‌ڵكه پاك و تێكۆشه‌ره‌كانیان، له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بوونه‌ته به‌رده‌ست‌و به‌شدار له‌و ناهه‌قییانه‌ى له‌خه‌ڵك ده‌كرێ‌و زه‌میینه‌كه‌یان بۆ خۆشده‌كه‌ن''.
راشیگه‌یاندوه ''یه‌كێك له‌ڕێگا گونجاوه‌كان له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌یه، له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت‌و حیزبانه، خه‌ڵكى كوردستان خۆى ئۆپۆزسیۆنێكى ڕاسته‌قینه دروستبكات، به‌هه‌ر ئامرازێك له‌و ئامرازانه‌ى شیاوه خه‌باتى خۆى بكات‌و، له‌چوارچێوه‌یه‌كدا ئه‌گه‌ر حزب‌و ڕێكخراوى سیاسیش نه‌بێت به‌هه‌ماهه‌نگی و كاری جه‌ماعی خۆى ڕێكبخات، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ده‌نگ‌و داواكارییه‌كانى‌و قوتاربونى له‌ده‌ستى حزب‌و بنه‌ماڵه سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌دا كه عێراق‌و ناوچه‌كه به‌ره‌و گۆڕانگارى ڕیشه‌یى هه‌نگاو ده‌نێین‌و داواكارییه‌كانى خه‌ڵك حزب‌و گۆڕینى ده‌موچاوى نوخبه‌ى سیاسیشى تێپه‌ڕاندووه‌و، داواى مۆدێلێكى نوێ له سیستمى حوكمڕانى ده‌كات''.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه ''یه‌كێكى تر له خاڵه جه‌وهه‌رییه‌كان، خۆ به‌دوورگرتنه له‌كۆكردنه‌وه یان رێگادان به خۆتێخزاندنى خه‌ڵكانى هه‌لپه‌رست‌و، هه‌ڵپه‌كه‌ر بۆ پۆست‌و پاره‌و ده‌سه‌ڵات، چونكه ده‌بنه هۆی كاریگه‌ری بۆ سازش و ته‌سلیم بون، ئه‌مه‌ش ده‌كاته ئاوابوونى خۆرى ئه‌و مۆدیله له سیاسى زۆر بڵێش كه ساڵانێكه دونیاى ئێمه‌ى پڕكردووه له قسه‌ى بێكردار، گرنگه ڕێگه‌نه‌درێت جارێكى تر ده‌مووچاوى ناشرین سیماى جوانى ئۆپۆزسیۆن تێكبدات، ئه‌مه هه‌نگاوێكى گرنگیشه بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى ناڕازیى له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت، له‌سه‌روئه‌مانه‌شه‌وه، گرنگه ڕێگرى جدى بكرێت له دروستبونى بنه‌ماڵه‌ى سیاسى بازرگانى تر‌و، حه‌قیقه‌تى ئه‌م بنه‌ماڵه خاوه‌ن حزب‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى كوردستانیش ڕوونبكرێته‌وه، كه‌مایه‌ى ڕووتانه‌وه‌و، هه‌ژاركه‌وتن‌و، ده‌رده‌كانى تر‌ى هاوڵاتیانى كوردستانن''.
ناوبراو ده‌ڵێت ''له‌وڵاتانى جیهاندا حزب ڕێز‌و مه‌كانه‌تى خۆى هه‌یه، چونكه له بنه‌مادا ماهه‌ییه‌ت‌و بوونى حزب به‌دیهێنانى چاكه‌ى گشتى‌و كۆمه‌ڵێك ئامانجه، كه ویست‌و به‌رژوه‌ندى كۆمه‌ڵگای كردووه‌ته خه‌مى ژماره یه‌كى خۆى، به واتا سه‌ره‌تاییه‌كه‌ى بڵێین، حزب ئامرازه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه باڵاكانى خه‌ڵك، نه‌ك حزب خۆى ببێته ئامانج‌و كۆمه‌ڵگاو ته‌واوى تواناكانى بكاته ئامراز، له پێناو حزب‌و له‌ناو حزبیشدا بیخاته خزمه‌ت به‌رژوه‌ندى ده‌سته‌و تاقم‌و گروپى دیاریكراو''.
جه‌ختی له‌وه‌ش کردۆته‌وه ''ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو كات زیاتر حزبه‌كانى كوردستان،زۆرنه‌یان به‌شدارو به‌رپرسیارن له دروستكردنى ئه‌م دۆخه خراپه‌و سڵ ناكه‌نه‌وه له وێرانكردنى هه‌موو شتێ به به‌ها ڕه‌مزى‌و مه‌عنه‌وییه‌كانیشه‌وه، له‌سه‌رو هه‌موشییانه‌وه كوشتنى متمانه‌ى خه‌ڵك، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه ڕه‌وڕه‌وه‌ى ڕۆیشتن به‌ره‌و بنه‌ماڵه‌بوونى سیسته‌م‌و، به‌سوڵتانیكردنى ده‌سه‌ڵات، به‌خێراییه‌كى ترسناك هه‌نگاو بنێت''.
ده‌قی وتاره‌که:
چۆن له‌م دۆخه تێبگه‌ین؟
قادر حاجى عه‌لى
له‌وڵاتانى جیهاندا حزب ڕێز‌و مه‌كانه‌تى خۆى هه‌یه، چونكه له بنه‌مادا ماهه‌ییه‌ت‌و بوونى حزب به‌دیهێنانى چاكه‌ى گشتى‌و كۆمه‌ڵێك ئامانجه، كه ویست‌و به‌رژوه‌ندى كۆمه‌ڵگای كردووه‌ته خه‌مى ژماره یه‌كى خۆى، به واتا سه‌ره‌تاییه‌كه‌ى بڵێین، حزب ئامرازه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه باڵاكانى خه‌ڵك، نه‌ك حزب خۆى ببێته ئامانج‌و كۆمه‌ڵگاو ته‌واوى تواناكانى بكاته ئامراز، له پێناو حزب‌و له‌ناو حزبیشدا بیخاته خزمه‌ت به‌رژوه‌ندى ده‌سته‌و تاقم‌و گروپى دیاریكراو.
لاى ئێمه حزب (به‌تایبه‌تیش حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات) بۆته یه‌كێك له ناشرینترین ناونیشانه سیاسییه‌كان، خه‌ڵك وه‌ك سه‌رچاوه‌ى هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كان‌و به‌دبه‌ختییه‌كانى ژیانى خۆى ته‌ماشاى ده‌كات، چونكه له‌برى ئامرازێك بێت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانى خه‌ڵك، حزب خۆى بۆته ئامانج. ئێستا هه‌ر بنه‌ماڵه‌و گروپێك خاوه‌نى حزبى خۆیانن، كه له‌ڕووكه‌شدا هه‌ڵگرى كۆمه‌ڵێك دروشم‌و چه‌مك‌و ناونیشانى گشتین، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا بوونه‌ته كۆمپانیاى پشكدارى‌و كارتێلى بازرگانی كه هه‌زاران فرسه‌خ له‌خه‌مه گشتییه‌كان دووركه‌وتونه‌ته‌وه، له‌وه‌ش زیاتر، له‌م سنوره‌دا حزب ئه‌مانه‌شى تێپه‌ڕاندووه‌و، ڕۆچووه‌ته ناو تێكشاندن‌و، بێئه‌رزشكردنى زۆرێك له به‌ها كۆمه‌ڵاتییه‌كانیشه‌وه.
قسه‌كردن له‌سه‌ر دیموكراسى له‌كوردستان كه خاوه‌نی فره حزبی سیاسیه، له چاوبه‌ستێكى سیاسى‌و درۆیه‌كى گه‌وره به‌ولاوه هیچى ترنییه، ئه‌وانه‌ى ئه‌م ئیدعایه ده‌كه‌ن،یان له دیموكراسى نه‌گه‌یشتوون یان به‌شدارو شاگردن له‌م سالۆنه سیاسیه‌ى ده‌سه‌ڵاتدا. ئه‌و مۆدێله سیاسییه‌ى، فره‌یى‌و ڕه‌نگاو و ڕه‌نگیى‌و زۆرى و بۆرى ژماره‌ى حزبى كردووه‌ته پێوه‌رى دیموكراسى، ئامانجى ئه‌وه‌ڵ و كۆتایى ئارایشت‌و جوانكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌تى، ئه‌گینا له‌واقیعدا ڕووبه‌رى جیاوازیی نێوان زۆربه‌ی حزبه‌كانی كوردستان ئه‌وه‌نده بچوكبووه‌ته‌وه، ناو و ناونیشان نه‌بێت جیاوازییه‌كى ئه‌وتۆ به‌دیناكرێت.
ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو كات زیاتر حزبه‌كانى كوردستان،زۆرنه‌یان به‌شدارو به‌رپرسیارن له دروستكردنى ئه‌م دۆخه خراپه‌و سڵ ناكه‌نه‌وه له وێرانكردنى هه‌موو شتێ به به‌ها ڕه‌مزى‌و مه‌عنه‌وییه‌كانیشه‌وه، له‌سه‌رو هه‌موشییانه‌وه كوشتنى متمانه‌ى خه‌ڵك، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه ڕه‌وڕه‌وه‌ى ڕۆیشتن به‌ره‌و بنه‌ماڵه‌بوونى سیسته‌م‌و، به‌سوڵتانیكردنى ده‌سه‌ڵات، به‌خێراییه‌كى ترسناك هه‌نگاو بنێت.
زۆربه‌ى حزبه‌كان موڵكى خێزان‌و بنه‌ماڵه‌ى سه‌ركرده‌كانن، بوونه‌ته كۆمپانیاى زه‌به‌لاح‌و ده‌ستكه‌وتى گه‌وره بۆ خاوه‌نه‌كانیان وه‌ده‌ست ده‌خه‌ن، له‌شكرێك ده‌ستسپى‌و بێبه‌هره‌ش، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ خه‌ڵكه پاك و تێكۆشه‌ره‌كانیان، له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بوونه‌ته به‌رده‌ست‌و به‌شدار له‌و ناهه‌قییانه‌ى له‌خه‌ڵك ده‌كرێ‌و زه‌میینه‌كه‌یان بۆ خۆشده‌كه‌ن.
كارێكى گران‌و سه‌خته بۆ سیاسى‌و، ڕۆشنبیرو ئه‌وانه‌ى له رێكخراوه مرۆیی و پیشه‌ییه‌كاندا كار ئه‌كه‌ن، وه هه‌موو ئه‌و ئازادیخوازانه‌ى به‌رده‌وام چاویان له‌گۆڕینى ئه‌م هه‌لومه‌رجه كه‌وتوو و پڕ له‌نادادییه‌یه،بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر كارى سیاسى لاى خه‌ڵك خۆشه‌ویست بكه‌نه‌وه، تا حزبى ڕاسته‌قینه بتوانێ به ڕۆڵى مێژوویى خۆى هه‌ڵبسێت. ژیانى سیاسى له‌كوردستان به‌جۆرێك به‌ر نه‌فره‌ت كه‌تووه، كاتێك به كه‌سێك بلێى حزبییه، وه‌ك ئه‌وه وایه توانج‌و پلارى لێبده‌یت، كه ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می خراپه‌كاری حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستانه، به‌ڵام ئایا ده‌كرێ ئه‌مه خاڵى كۆتایى‌و ته‌سلیمبوون بێت به‌و واقیعه تاریك‌و سه‌پاوه؟ ئه‌كرێت له‌م دۆخى كه‌وتنه‌دا كه له پرسه‌یه‌كى نیشتمانیی گه‌وره ده‌چێت، زۆرینه‌ى خه‌ڵكى ناڕازى له‌ناو خه‌م‌و، ئازاره‌كانی خۆیدا بێ ئاسۆ‌و نه‌بوونى ده‌روویه‌ك بتلێته‌وه؟.
گرنگه له‌م دووڕیانه مێژووییه هه‌ستیاره‌دا، خه‌ڵكى كوردستان له‌گۆشه نیگاى ئه‌و ئومێده‌وه بڕوانێت، كه بنه‌ماى سه‌ره‌كی كارى سیاسى جگه له‌سه‌ر ڕاستیى‌و ڕاستگۆیى، زه‌روره‌تى گرێدانێتى به ئه‌خلاق‌و به‌ها ئینسانییه‌كان وه‌ك دوانه‌یه‌كى دانه‌بڕاو له‌یه‌كتر، گێڕانه‌وه‌ى سیاسه‌ت بۆ سه‌ر ڕێڕه‌وه ڕاسته‌قینه‌كه‌ى خۆى، سیاسه‌ت‌و كارى سیاسى وه‌ك ئامرازى به‌دیهێنانى چاكه‌و به‌رژوه‌ندى گشتیی. ڕاسته ئه‌مه كارێكى ئاسان نییه به‌ڵام مه‌حاڵیش نییه، قۆناغى زۆر له‌مه تاریكترو كه‌وتنى زۆر له ئێستا سه‌خترمان بینیوه، هه‌ستانه‌وه له گلان ئیراده‌یه‌كى به‌هێزو له‌خۆ بردووى ئه‌وێت، كارى ده‌سته‌جه‌معى‌و متمانه به‌خۆبوونى گه‌ره‌كه، هه‌ركات توانیمان ئه‌م ڕۆحه بچێنین‌و ئه‌و متمانه‌یه دروستبكه‌ین، له‌برى خۆخواردنه‌وه‌و تلدان‌و نائومێدى، چاومان له ئاینده‌یه‌كى باشتر ده‌بێت.
هه‌موو ئه‌وانه‌ى خه‌م‌و داڵغه‌یان لاى بارى لارى خه‌ڵكه‌و، به ئومێدى ژیانێكى باشتره‌وه ده‌ژین، ده‌بێت سه‌رمه‌شقى پرۆژه‌ى هه‌ستانه‌وه‌بن، ڕۆشنبیران ئه‌ركێكى مێژوویى‌و گه‌وره‌یان له‌سه‌رشانه له ئاڕاسته‌كردنى دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكى دروست، ئه‌وانه‌ی له بواری رێكخراوه جۆربه‌جۆره‌كانی مرۆیی و هونه‌ری و كلتوری و ئه‌وانه‌ی تردا كار ده‌كه‌ن و ده‌توانن رۆڵی گرنگیان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى به‌هه‌موومان بتوانین سنورێك بۆ ئه‌م به‌دبه‌ختى‌و بێكه‌سییه دابنێین كه به ئاشكرا به‌به‌ره‌ى خه‌ڵكه‌وه دیاره، پێویسته به‌دواى ڕێگه‌چاره‌یه‌كدا بگه‌ڕێین كه ئه‌ركى مێژوویى هه‌موومان له‌م قۆناغه‌دا دیاریبكات.
هه‌رێمى كوردستان له‌م قۆناغه‌دا جگه له‌نوزه‌یه‌كى لاواز، (نا)و ده‌نگى ئۆپۆزسیۆنى تێدا نابیسترێت، ئۆپۆزسیۆنه ده‌نگ به‌رزه‌كه‌ى جاران به‌ده‌ستی خۆی ئینتحارى سیاسى كرد‌و، كۆتایى به قۆناغێكى گرنگ له‌چاوه‌ڕانیى دونیایه‌كى باشتر هێنا.
یه‌كێك له‌ڕێگا گونجاوه‌كان له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌یه، له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت‌و حیزبانه، خه‌ڵكى كوردستان خۆى ئۆپۆزسیۆنێكى ڕاسته‌قینه دروستبكات، به‌هه‌ر ئامرازێك له‌و ئامرازانه‌ى شیاوه خه‌باتى خۆى بكات‌و، له‌چوارچێوه‌یه‌كدا ئه‌گه‌ر حزب‌و ڕێكخراوى سیاسیش نه‌بێت به‌هه‌ماهه‌نگی و كاری جه‌ماعی خۆى ڕێكبخات، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ده‌نگ‌و داواكارییه‌كانى‌و قوتاربونى له‌ده‌ستى حزب‌و بنه‌ماڵه سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌دا كه عێراق‌و ناوچه‌كه به‌ره‌و گۆڕانگارى ڕیشه‌یى هه‌نگاو ده‌نێین‌و داواكارییه‌كانى خه‌ڵك حزب‌و گۆڕینى ده‌موچاوى نوخبه‌ى سیاسیشى تێپه‌ڕاندووه‌و، داواى مۆدێلێكى نوێ له سیستمى حوكمڕانى ده‌كات.
بۆ ئه‌وه‌ى نرخ بۆ ئۆپۆزسیۆن بگه‌ڕێنینه‌وه، ده‌بێت به‌دوور بگیرێت له‌هه‌موو به‌شداریكردنێكى ئه‌م حزبانه یان ڕازیبوون به به بون به په‌راوێزێك له به‌شدارىدا، به‌رامبه‌ر به ته‌سلیمكردنى ئیراده‌و توانه‌وه له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا. ده‌بێت چاوه‌كان به‌ته‌نها له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ده‌سه‌ڵات یان باڵاده‌ستى بێت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا، ، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رنامه‌یه‌كى سیاسى گونجاوو تۆكمه‌و ته‌ریب به‌داواكانى خه‌ڵك، كه عه‌داله‌ت‌و چاكسازى ڕیشه‌یى بكاته دروشمى سه‌ره‌كى خۆى.
یه‌كێكى تر له خاڵه جه‌وهه‌رییه‌كان، خۆ به‌دوورگرتنه له‌كۆكردنه‌وه یان رێگادان به خۆتێخزاندنى خه‌ڵكانى هه‌لپه‌رست‌و، هه‌ڵپه‌كه‌ر بۆ پۆست‌و پاره‌و ده‌سه‌ڵات، چونكه ده‌بنه هۆی كاریگه‌ری بۆ سازش و ته‌سلیم بون، ئه‌مه‌ش ده‌كاته ئاوابوونى خۆرى ئه‌و مۆدیله له سیاسى زۆر بڵێش كه ساڵانێكه دونیاى ئێمه‌ى پڕكردووه له قسه‌ى بێكردار، گرنگه ڕێگه‌نه‌درێت جارێكى تر ده‌مووچاوى ناشرین سیماى جوانى ئۆپۆزسیۆن تێكبدات، ئه‌مه هه‌نگاوێكى گرنگیشه بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى ناڕازیى له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت، له‌سه‌روئه‌مانه‌شه‌وه، گرنگه ڕێگرى جدى بكرێت له دروستبونى بنه‌ماڵه‌ى سیاسى بازرگانى تر‌و، حه‌قیقه‌تى ئه‌م بنه‌ماڵه خاوه‌ن حزب‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى كوردستانیش ڕوونبكرێته‌وه، كه‌مایه‌ى ڕووتانه‌وه‌و، هه‌ژاركه‌وتن‌و، ده‌رده‌كانى تر‌ى هاوڵاتیانى كوردستانن.
بایكۆتكردنی زیاتر له 60%ی هاوڵاتیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، هێمایه‌كی ئومێد به‌خشه‌و ئه‌و راستییه‌ش ده‌سه‌لمێنێ، كه بێزاری خه‌ڵكی كوردستان له‌م ده‌سه‌ڵات و حزبانه گه‌یشتۆته ئاستێكی وا كه پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو توێژه‌كانه بۆ گۆڕانكاری.