جێگری سەرۆکی حکومەت بەسەردانێک گەشتە گەرمیان
  2019-12-02       1513       

جێگری سەرۆکی حکومەت گەشتەگەرمیان و لەئێستادا لەئیدارەی گەرمیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی لەکۆبونەوەدان

ئاوێنە، ئەیاد محەمەد،  بەپێی زانیاریەکانی ئاوێنە ئامانج لەسەردانەکەی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ سێ مەبەستە ئەویش سەردانی کردنی ماڵی شەهیدانی کوڵەجۆ و کۆبونەوەی لەگەڵ فەرماندە و هێزە ئەمنیەکان لەگەرمیان لەبارەی دۆخی ناوچەکەوە کەهەریەکە لە وەزیری پێشمەرگە  شۆڕش اسماعیل و دکتۆر خەسرەو سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەکۆبونەوەکەدا بەشدارن

هەروەها مەبەستێکی تری سەردانەکەی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ گەرمیان بەپێی زانیاریەکانی ئاوێنە خراپی کەرتی تەندروستیە لەگەرمیان، ئەویش دوای ئەو ناڕەزایەتیەی هاوڵاتیانی گەرمیان لەسەر خراپی کەرتی تەندروستی و کەمی دکتۆر و ڕەوانەکردنی نەخۆش لەکەلارەوە بۆسلێمانی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×