2019-12-02   620     
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند: "چه‌كدارانی داعش له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی عێراق بارودۆخی ئه‌منی و سیاسی‌یان قۆزتووه‌ته‌وه و ده‌ستیان به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانیان كردووه‌ته‌وه".
ئاوێنه: له به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند "له ناوچه‌كانی دیاله رۆی یه‌كشه‌ممه شه‌ڕێكی قورس روویداوه و چه‌كدارانی داعش هه‌وڵیانداوه بچنه ناو شاره‌كان و له رووی سه‌ربازییه‌وه بیخه‌نه ژێر كۆنترۆڵی خۆیان، به‌وهۆیه‌وه 6 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و 17 چه‌كداری دیكه‌ش بریندارن، یه‌كێكیشیان فه‌رمانده‌ی لیوایه له‌ناو حه‌شدی شه‌عبیدا".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له ناوچه‌ی ئیمام وه‌یسی سه‌ر به پارێزگای دیاله، چه‌كدارانی داعش هه‌وڵیانداوه پشتێنه‌ی ئه‌منی ناوچه‌كه ببڕن و له رووی سه‌ربازییه‌وه دیاله هه‌ڕه‌شه‌ی جددی بكه‌وێته‌سه‌ر، له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌موو جۆره چه‌كێك به‌كارهاتووه و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش به‌شدارییان كردووه.
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه "له ژماره‌یه‌ك له‌و ناوچانه‌ی پێشتر له چه‌كدارانی داعش پاككرابوونه‌وه، چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه ده‌ستیان به هێرشكردووه‌ته‌وه و سوودیان له‌و بارودۆخه سیاسی و ئه‌منییه ناجێگیره وه‌رگرتووه كه عێراق پێیدا تێده‌په‌ڕێت".
حه‌شدی شه‌عبی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی داعش هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت: "چه‌كدارانی داعش له پارێزگاكانی مووسڵ و سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌نبار و دیاله و كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری به‌غدا ده‌ستیان به جووڵه كردووه. ئه‌وه‌ش هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی هه‌ندێك له‌و گوند و ناوچانه بكه‌نه‌وه كه پێشتر داگیریان كردبوو".