شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، رزگاركردنی شه‌ش ژنی رفێندراوی
ئێزیدی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان له پارێزگای نه‌ینه‌وا راگه‌یاند و هێمای بۆ ئه‌وه‌ش
كرد كه ئه‌و رزگاركراوانه راده‌ستی كه‌سوكاریان كراونه‌ته‌وه له‌قه‌زای شه‌نگال.
ئاوێنه: شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند"هێزه
ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیویانه شه‌ش ژنی رفێندراوی ئێزیدی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان
كه شه‌ش منداڵن، رزگاربكه‌ن كه له‌كاتی هێرشی داعشدا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه
رفێندرابون."
وتیشی"پرۆسه‌ی رزگاركردنی ئه‌و رفێندراوانه له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند
زانیارییه‌كی ورد و له‌چوارچێوه‌ی كاری یه‌كه‌كانی فیرقه‌ی 15 و به هه‌ماهه‌نگی
له‌گه‌ڵ یه‌كه ئه‌منییه‌كانی دیكه ئه‌نجامدراوه."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و ژنه رزگاركراوانه‌و منداڵه‌كانیان
به‌سه‌لامه‌تی گه‌یانده‌وه ده‌ست كه‌سوكاره‌كانیان له قه‌زای شه‌نگال."