نهوزاد ئهدههم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی
و پیشەسازیی ھەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد؛ قەبارەی هاوردهی بازرگانی ھەرێمی کوردستان
لهتورکیا لە ساڵی ٢٠١٨ بریتی بوە لە ١٠ ملیار دۆلار، لەئێرانیشهوه شەش ملیار دۆلار
بوە.
ئاوێنه: بهپێی قسهی نهوزاد ئهدههم بۆ ئاژانسی ئهنادۆڵی
توركی، ئەو کاڵا و پێداویستییانەی لە رێگەی مەرزەکانی ھەرێم لەگەڵ تورکیا و ئێرانەوە
دێنە ھەرێمی کوردستانەوە ٧٥ لەسەدیان بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق و ٢٥ لەسەدیشی بۆ بەکاربردنی
دانیشتوانی ھەرێمی کوردستانە.
نهوزاد ئهدههم وتیشی"لە راستییدا ئێمە لەگەڵ تورکیا
یەک دەروازەمان ھەیە ئەویش مەرزی ئیبراھیم خەلیل-ە، بەھای ئەو کاڵایانەی کەوا لەم مەرزە
دێنە نێو ھەرێمی کوردستان و عێراقەوە چی ئەوانەی کە لە ئەوروپا و وڵاتانی دیکەوە لە
رێگەی تورکیاوە دێن چی ئەو بەرھەمانەی تورکیا بەرھەمیان دەھێنێت دەگاتە نزیکەی ١٠ ملیار
دۆلار لە ساڵێکدا، ئەوەشی لە رێگەی ئێرانەوە دێت نزیکەی شەش ملیار دۆلار دەبێت. لە
راستییدا جۆرێک لە تایبەتمەندی لە نێوان مەرزەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا
لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و ئێران ھەیە، لە ئێرانەوە پتر کاڵای پلاستیکی و ھەندێک خۆراک
و شتی پێویستیی دیکە دێت، بەڵام لە تورکیاوە خۆراک و شتی ئەندازیاریی و کەلوپەلی کارەبایی
و بابەتی پەیوەست بەو بوارە و ھەروەھا چەند کەلوپەلێکی دیکەی بیناسازی بەگشتی دێن".
ئاشكراشیكرد "سەبارەت بە ھاوردەکردنی ئۆتۆمبیلیش بەپێی ئامارەکانی
ئێمە ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە دێتە نێو ھەرێمی کوردستانەوە رێژەی لهسهدا ٨٤ لە رێگەی
مەرزەکانی ئێرانەوە دێنە ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا رێژەی لهسهدا ١٦شی لە رێگەی مەرزی
ئیبراھیم خەلیلەوە دێن".
نەوزاد ئەدھەم لەدرێژەی قسەکانیدا رونی كردهوه "بە
شێوەیەکی گشتی ئەو کاڵایانەی دێتە ھەرێمی کوردستانەوە رێژەی ٥٢ لەسەدی لە رێگەی تورکیاوە
دێت کە ئەویش لە رێگەی مەرزی ئیبراھیم خەلیل-ەوەیە، ھەروەھا رێژەی ٤٨ لەسەدی کاڵاکانیش
دیکە لە رێگەی مەرزەکانی دیکەی ئێرانەوە دێنە ھەرێم و عێراقەوە".
باسی لهوهش كردوه کە ئێران بەنیازە چەند مەرزێکی لەگەڵ ھەرێمی
کوردستان بکات بە رەسمی و وتی"ئێستا ئێران دەیەوێت مەرزەکانی تەوێڵە و سەیران
بەن و کێلێ بکرێن بە مەرزی رەسمی بۆ ئەوەی کاڵایەکی زیاتر لە ئێرانەوە بێتە نێو ھەرێمی
کوردستان و عێراقەوە."