پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دا
  2019-12-05       481       

پەرلەمانی عێراق لە كۆبونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ(پێنجشەممە)دا دەنگی لەسەر یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان داو دانیشتنەكەشی بۆ هەفتەی ئایندە هەڵگرت.

ئاوێنە: پەرلەمانی عێراق لەكۆبونەوەكەیدا بەزۆرینەی دەنگ یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی پەسەندكردوە.

بەپێی میدیا عێراقییەكان، لەكۆی 28 ماددەی یاساكە پەرلەمان دەنگی لەسەر 27 ماددە داوە و ماددەی 24ی یاساكە بە بڕیاری محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان سڕدراوەتەوە.

مادەی 24ی یاساكە باسی لەوە كردوە كە مەرجە لە دانانی سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردندا لە خولی یەكەمدا و دوای جێبەجێكردنی ئەم یاسایە، نابێت ئەو كەسە پێشتر پۆستی بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەكانی كۆمسیۆندا هەبوبێت یاخود پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران بوبێت.

كەمێك لەمەوبەریش پەرلەمانی عێراق دانیشتنەكەی بۆ هەفتەی داهاتو هەڵگرت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×