تەقینەوەیەك لەكەركوك رویدا
  2019-12-06       471       

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە گەڕەكی "پەنجا عەلی" شاری كەركوك بە ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسدا، گیانلەدەستدان و برینداری لێكەوتەوە.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی كەركوك ناو، بۆمبە چێنراوەكە لە گەڕەكی پەنجا عەلی كەركوك بە ئۆتۆمبێلێكی سەربە هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتندا تەقیوەتەوە.

ماڵپەڕەكە لەزاری چەند شایەتحاڵێكەوە گواستویەتییەوە كە لەئاكامی تەقینەوەكە دو كارمەندی پۆلیس برینداربون و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە یەكێك لە پۆلیسە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەست داوە.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×