2019-12-08   598     
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی سه‌باره‌ت به دۆخى خراپى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، له رۆژانی رابردوو ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌ره‌وپێشچوونی باشی به خۆیه‌وه بینی و 300 بۆ 400 مێگاوات بۆ ناو تۆڕی كاره‌با زیاد بوو.
ئاوێنه: له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی هاتووه: "سه‌باره‌ت به‌و لێداوانه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌ندازیار سالار حیسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی له چوارچێوه‌ی سیمینارێكدا، كه له‌سه‌ر پێوه‌ری زیره‌ك و دۆخی كاره‌با سازكرابوو له زانكۆی كه‌شه‌پێدان ساكرابوو، به‌رێوه‌به‌ری گشتی له میانی لێدوانێك بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاماژه‌ی به دۆخی كاره‌بای كوردستان كردوه، كه له‌سه‌ره‌تا هاتنی وه‌رزی زستاندا پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌ك دابه‌زی كه مه‌سجێكی ترسناكی پێداین كه ئه‌مساڵ بارودخی كاره‌با خراپ ده‌بێت، ئه‌وكات به‌رێوه‌به‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌بای سیلێمانی ئاگاداری كردین كه ئه‌گه‌ر كاره‌با نیشتمانی بۆ كه‌متر له حه‌وت كاتژمێر دابه‌زێت، ره‌نگه هه‌ر بتوانین كاره‌با به شوێنه گشتییه‌كان بده‌ین".
ئه‌وه‌ش هاتووه: "به‌ڵام خۆشبه‌تخانه له رۆژانی رابردوو ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌ره‌وپێشچوونی باشی به‌خۆیه‌وه بینی و 300 بۆ 400 مێگاوات بۆ ناو تۆڕی كاره‌با زیاد بوو، ئه‌وه‌ش وایكرد دوێنی 8 بۆ 9 كاتژمێر كاره‌با به هاوڵاتیان بده‌ن، ئه‌و مه‌ترسیه تێپه‌رێنین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌فرێكی زۆر له سنوره‌كه باریوه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، سالار حیسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی لە سیمینارێكدا رایگه‌یاند: ئێستا رێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە چاو پێشوو بۆ نیوە كەمی كردووە و لە شه‌ش هه‌زار مێگاواتەوە بۆ سێ هه‌زار مێگاوات دابەزیوە.
ئاشكراشیكرد، "ئەگەر بەم جۆرە خواست لەسەر كارەبا هەبێت، ناتوانین ئەو هەشت كاتژمێرەی ئێستاش دەیدەن بە هاوڵاتیان بەردەوام بێت و تەنها بۆ نەخۆشخانە و گروتوخانە و شوێنە پێویستەکان دابین دەكرێت".