ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات
  2019-12-09       475       

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوی كوشتنی خۆپیشاندەران كۆبوونەوەیەكی نا ئاسایی ئەنجامدەدات.

ئاوێنه‌: بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نا ئاسایی ئەنجامبدات، تایبەت بە  لێكۆڵینەوە لە رووداوەکانی کوشتنی خۆپیشاندەران و بۆردوومانکردنی ماڵی موقتەدا سەدر. كۆبوونەوەكە لەسەر داوای حەسەن كەعبی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان و ژمارەیەك پەرلەمانتاری دیكەیە.

شەوی ھەینی رابردوو لە گۆڕەپانی خەللانی و نزیك پردی سنەگ ژمارەیەك چەكدار ھێرشیان كردە سەر خۆپیشاندەران و زیاتر لە ٢٥ خۆپیشاندەر كوژران و ١٣٠ دیكەش بریندار بوون. ئەمەش كاردانەوەی توندی لێكەوتەوە و باڵیۆزخانەی چەند وڵاتێكیش لە بەغداد بەیاننامەیان دژی ئەو رووداوە بڵاوكردەوە و داوای وەستاندنی توندوتیژییەكان و لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە كرد.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×