"سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بە بڕیاری سیاسیی بەڕێوە دەبرێن"
  2019-02-12       753       

وتەبێژی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان، تارا حسێن رایدەگەیەنێت تەڤگەر سەردانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقی كردوە بۆ تانەدان لەبریارەكەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە بە بریارێك سەرجەم بارەگاكانی ئەو پارتەی لەهەرێمی كوردستان قەدەغە كردوە، دەشڵێت "سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بە بڕیاری سیاسیی بەڕێوە دەبرێن".


ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" لەمیانی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا تارا حسێن، وتەبێژی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان رایگەیاند تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان پارتێکی سیاسییە و لە 17ی تشرینی یەکەمی 2014 دامەزراوە، لە 4ی کانونی یەکەمی 2017 مۆڵەتی حزبی لە حکومەتی عێراق وەرگرتوە، رەخنەش لەبریارێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگرێت بەوەی رێگە نادات ئەو پارتە كوردیە بارەگای فەرمی لەناو شار‌و شارۆچكەكانی هەرێم دابنێت.



وتیشی "سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بە بڕیاری سیاسیی بەڕێوەدەبرێن، ئەوە ئەوانن پێشێلی یاسا دەکەن نەک ئێمە، ڕۆژانەش فشار لەسەر ئەندام و لایەنگرانمان هەیە و بەبێ بوونی بڕیاری دادوەر، زۆر جار ئەندام و لایەنگرانمان دەستگیردەکرێن، بۆیە مەترسی گەورە لەسەر ئازادیی ڕادەربڕین هەیە لەم هەرێمە و پاراستنی گیانی ئەندام و لایەنگرانمان لە ئەستۆی دەسەڵاتدایە".

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×