رێواز فایەق،
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پێده‌چێت هێشتا ده‌ستمان به گونجاوترین میكانیزم
بۆ سزادانى گه‌نده‌ڵكاران نه‌گه‌یشتبێت، بۆیه تائێستاش دامه‌زراوه‌كانمان گیرۆده‌ى
گه‌نده‌ڵییه‌و وتیشی"ده‌بێت حكومەتی هەرێم ئه‌ركى خۆى له به‌رجه‌سته‌كردنى
دروشمى ڕاگه‌یه‌ندراوى چاكسازى و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى به‌پلان و ستراتیژ
به‌جێبهێنێت."
ئاوێنە: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ(دوشه‌ممه)، رێواز فایەق،
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەشارى هەولێر لەمیانی بەشداریكردنی لەڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربونەوەی
گەندەڵی لەوتەیەكدا رایگەیاند"گه‌نده‌ڵى دیارده‌یه‌كى فره‌ڕه‌هه‌ندى ئاڵۆزه‌و
كاریگه‌ریى نه‌رێنیى له‌سه‌ر هه‌مو وڵاتێك هه‌یه، ئه‌گه‌رچى كاریگه‌رییه‌كه ڕێژه‌ییه
به‌ڵام دامه‌زراوه دیموكراسییه‌كان بنكۆڵ ده‌كات، گه‌شه‌ى ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى
دواده‌خات، ده‌بێته مایه‌ى ناسه‌قامگیریه‌كى تاقه‌ت پڕوكێن".
وتیشی"هه‌رێمى
كوردستان سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه خاڵى و دابڕاو نییه له بون و كاریگه‌رییه‌كانى گه‌نده‌ڵى
له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان، هاوكات پێده‌چێت هێشتا ده‌ستمان به گونجاوترین میكانیزم
بۆ سزادانى گه‌نده‌ڵكاران نه‌گه‌یشتبێت، یان چه‌ك و ئامڕازه‌كانمان له ئاستى
خواستدا نه‌بوبێت، بۆیه تائێستاش دامه‌زراوه‌كانمان گیرۆده‌ى گه‌نده‌ڵییه، كه
ئه‌ركى لێبڕاوانه‌ى خستوه‌ته‌سه‌ر هه‌موان له ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانه‌وه
تا ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاگه‌یاندن و تاك و كۆمه‌ڵگه‌ش به گشتى".
هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا
رێواز فایه‌ق باسى له هه‌نگاوه‌كان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی و دۆزینه‌وه‌ی
چاره‌سه‌رى هه‌نوكه‌یى و ستراتیژیی دورمه‌ودا كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خۆشبه‌ختانه
هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى یه‌كه‌مى تێپه‌ڕاندوه‌و چ دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و چ
حیزبه سیاسییه‌كانیش به‌ئاشكرا ڕایانگه‌یاندوه كه گه‌نده‌ڵى ڕۆچوه‌ته نێو
جومگه‌كانى فه‌رمانڕه‌وایی و ته‌نانه‌ت به‌شێك له ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نیشى
گرتوه‌ته‌وه‌و كه‌م تا زۆر له‌سه‌ر هه‌ندێ ئاست هه‌نگاوه‌كان ده‌ستى پێكردوه‌و راشیگه‌یاند"له‌ڕوانگه‌ى
باوه‌ڕبونمان به‌وه‌ى كه پیاده‌كردنى پێوه‌ره‌كانى حوكمى ڕه‌شیدو لێپرسینه‌وه‌و
سزادان به‌تایبه‌ت ئه‌و پێوه‌رو پڕه‌نسیپانه‌ى له ڕێككه‌وتننامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
بۆ بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵى هاتون فاكته‌رو ئامرازى بنه‌ڕه‌تین بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى
گه‌نده‌ڵى و ده‌بێ بكرێته ئیلهامبه‌خشى كارى ئاینده‌ییمان".
ئەوەشی خستەڕو"له‌سه‌ر
ئه‌و بنه‌مایه و سه‌ربارى پابه‌ندكردنى خۆمان له په‌رله‌مان به‌ڕه‌خساندنى زه‌مینه‌ى
ته‌شریعیى گونجاو بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان و
پشتیوانىكردنى گشت هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى كه‌م بن یا زۆر‌و هاندانى په‌رله‌مانتاران
و لیژنه‌كان بۆ به‌دواداچون و چاودێرى، پێمان وایه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ربارى
ئاڕاسته‌كردنى پڕۆژه‌یاساى چاكسازى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌بێت ئه‌ركى خۆى له
به‌رجه‌سته‌كردنى دروشمى ڕاگه‌یه‌ندراوى چاكسازى و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى
به‌پلان و ستراتیژ به‌جێبهێنێت".