سۆسیالیست: بەشداربین لەكابینەی نۆ یاننا، پشتیوانی لەحكومەت دەكەین
  2019-02-12       566       

ئەندامی سەركردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، هێمن عەبدوڵا رایدەگەیەنێت ئەوان وەك سۆسیالیست بەشداربن لەكابینەی نۆ یان نا، پشتیوانی لەحكومەت دەكەن.


ئاوێنە: دوای سەردانی شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ لای حزبی سۆسیالیست دیموركاتی كوردستان‌و گفتوگۆكردن لەسەر پرسی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و گەرانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە دابرێنراوەكان، كۆبونەوەی 18 ی شوباتی پەرلەمانی كوردستان‌و ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لەمیانی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا هێمن عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی سۆسیالیست رایگەیاند لەكۆبونەوەی سەركردایەتی حزبەكەیان بریار لەسەر بەشداریكردن یاخود بەشداینەكردن لەحكومەت دەدەن.


راشیدەگگەیەنێت حزبەكەی پێی باشە بەزوترین كات حكومەتی نوێی هەرێم پێكبهێنرێت لەئەگەری بەشداریكردن یاخود بەشدارینەكردنیشیان ئەوان هەر پشتیوانی لەحكومەتی نوێ‌ دەكەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×