2019-12-10   453     
كارگه‌یه‌كى تایبه‌ت به ریسایكلین له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ژینگه‌ى سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانییه‌وه داخرا.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا، قائیمقامیه‌تى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به مه‌رجه ژینگه‌ییه‌كان له كارگه‌كه‌یدا، لیژنه‌ی ژینگه‌ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت، كارگه‌ی ئه‌له‌ندى بۆ ریسایكلین و دروستكردنی كیسی نایلۆن داخست".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "نه‌بوونی ئامێری هه‌واگۆڕكێ، كۆنكرێتنه‌كردنی ناو كارگه، نه‌بوونی پێداویستی سه‌لامه‌تی بۆ كرێكاره‌كان و نه‌بوونی مۆڵه‌تی ژینگه له‌گه‌ڵ نه‌بوونی كامێرای چاودێری و هه‌ڵنه‌واسینی تابلۆی ناساندنی كارگه‌كه، له كه‌م و كورتییه‌كانی كارگه‌ی ئه‌له‌نده".
باسى له‌وه‌شكردووه "پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی به پابه‌ندبوون و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكورتییه‌كان، له دوا سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ كارگه‌ی ئه‌له‌ند، به‌رده‌وام بووه له سه‌رپێچیكردن، بۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه داده‌خرێت تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی كاركردن جێبه‌جێ ده‌كات".