كۆبونەوەی شاندی كۆمەڵ‌و پارتی كۆتایهات
  2019-02-12       594       

كۆبونەوەی شاندی كۆمەڵ‌و پارتی كۆتایهات، لەمیانی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا وتەبێژی هەردو حزبەكە ئامانی گفتوگۆ‌و كۆبونەوەكەیان خستەر‌و‌و ئاماژەیان بەوەكرد كە هەردو حزب پێكەوە كۆمەڵێك بابەتی گرنگیان تاووتوێ كردوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" لەشاری هەولێر شاندێكی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان سەردانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد، لەمبارەیەوە رێبوار حەمەد، وتەبێژی كۆمەڵ بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند هه‌ڵوێسته‌كانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌ هه‌میشه‌ ڕون و ڕاشكاو بون، تا ئێستا به‌شداربون یان نه‌بونی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تدا به‌ كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌.


لەبەرامبەریشدا مەحمود موحەمەد، وتەبێژی فەرمی پارتی رایگەیاند له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵ و پارتیدا، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی‌ گرنگ تاووتوێ كراون، ئاشكراشیدەكات ڕێككه‌وتنی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌ قۆناغی‌ كۆتاییدایه‌و تا ئێستا هیچ گرفتێك بۆ كۆبونه‌وه‌ی‌ 18ی مانگی‌ په‌رله‌مان له‌ ئارادا نییه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×