لەهەولێر سزای لە سێدارەكان بۆ بكوژی خێزانە پێنج كەسییەكەی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان دەركرا
  2019-12-11       768       

لە یەکێک لە دادگای تاوانەکان لە شاری هەولێر، سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی خێزانە کوردە پێنج کەسییەکەی رۆژئاوای کوردستان دەرکرا.

ئاوێنە: برزۆ سەعید، پارێزەری راوێژكار بە میدیاكانی پارتی راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ١٢ی ٢٠١٩، لە دادگای تاوانەکانی هەولێر-٤، فەرمانی لەسێدارەدان بۆ تاوانباری سەرەکیی دۆسیەی کوشتنی خێزانەکەی گوندی (پیرڕەش)ی ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر دەرکراوە.

رونیشی کردەوە، بڕیارەکە لە ماوەی ١٠ رۆژدا بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بۆ تەمیزکردنەوەی، رەوانەی دادگای تەمیزی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ئەگەر لەوێوە پەسەند بکرێت، بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانەکە.

رۆژی ٢ی ١٠ی ٢٠١٩، خێزانێکی پێنج کەسیی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان، لە گوندی (پیرڕه‌ش) تەرمەکانیان دۆزرایەوە کە دایک و باوک و سێ منداڵی بچوک بون، دواتر هێزەکانی ئاسایشی هەولێر تاوانباری روداوەکەیان دەستگیرکرد کە ناوی (ف. ک. ڕ.)ە، دانی بە تاوانەکەیدا نا و ئاشکرای کرد کە لەسەر بڕێک پارە سەرجەم ئەندامانی ئەو خێزانەی کوشتوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×