باڵیۆزی عێراق لە ئێران: عێراق و ئێران دوو وڵاتی هاوسەنگەرن
  2019-12-11       931       
سەعد جەواد قەندیل، باڵیۆزی عێراق لە ئێران رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق دوو وڵاتی هاوسەنگەرن.

ئاوێنه‌: ئەو لێدوانەی باڵیۆزی عێراق لە ئێران لەمیانی کۆنفرانسی ''چارەنووسی ئاشتی و مافی مرۆڤلە رۆژئاوای ئاسیا'' بوو کە لە زانکۆی ئیمام خومەینی ئەنجام درا.

باڵیۆزی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە پرسی تیرۆر و پالپشتی کردنی لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە پرسێکی ئابوورییە کە ئەمریکا لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی ناوچەکەدا بەکاری دەهێنێت.

سەعد جەواد قەندیل ئەوەشی خستەڕوو کە عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران دوو وڵاتن کە لە هەمان سەنگەردا دەجەنگن لەبەرانبەر کردەی تیرۆرستی، یارییە سیاسییەکان و هەوڵی دابەشکاری.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×