2019-12-11   636     
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی باندێكی چوار كه‌سی به‌تۆمه‌تی دزینی حەوت كیلۆ زێڕ له‌به‌شی ڕاستی موسڵ راگه‌یاند.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، پۆلیسی نه‌ینه‌وا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی ناوچه‌ی ''ئوم ڕه‌بیعین'' توانیان باندێكی دزیكردن كه له‌چوار تۆمه‌تبارپێكهاتوه ده‌ستگیربكه‌ن، كه هه‌ستاون به‌دزینی حەوت كیلۆ زێڕ له‌دوكانێكی زێڕه‌نگه‌ری به‌شی ڕاستی موسڵ.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لێكۆڵینه‌وه و ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكردوه‌و ڕه‌وانه‌ی دادگا كراون.
موسڵ دەکەوێتە بەشی باشوری عێراق، شارەکە لە ١٠ شوباتی ٢٠١٤ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستیبەسەردا گیرا و بەهۆیەوە زەرەر و زیانێکی زۆر بە شارەکەی گەیشتوە.
پێش چونی چەکدارەکانی داعش بۆ شارەکە، ژمارەیی دانیشتوانی شارەکە زیاتر بو لە دو میلۆن کە، بەڵام دوای هێرشەکە ژمارەیەکی زۆریان لێ ئاوارەبون، کە زۆرینەی خەڵکی شارەکە کۆچبەری هەرێمی کوردستانبون.