"به‌غدا موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ ناردووه‌"
  2019-12-13       957       
حکومەتی عێراق موچەی مانگی کانوونی یەکەمی 2019ی ‏فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ناردو بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی‎ ‎عێراق-یش دەڵێت، له‌هه‌فته‌ی‌ داهاتوه‌وه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ خێراتر ده‌بێت.

ئاوێنه‌: عابد ساڵح، بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی‎ ‎عێراق له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 11-12-2019 ‏حکومەتی عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ‏ناردووە، ئێمەش رۆژی پێنجشەممە پارەکەمان خستۆتە سەر ‏ژمارە بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان".‏
 
وتیشی‌، ‏لەرۆژی پێنجشەممەوە وەزارەتی دارایی دەیانتوانی پارەکە ‏وەربگرن‌و بەپێی رێوشوێنەکانی خۆیان دابەشی بکەن.‏
 
بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی‎ ‎عێراق پێیوایه‌ كه‌ له‌هه‌فته‌ی‌ داهاتوه‌وه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلولی‌ فه‌رمانبه‌ران خێراتر ده‌بێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×